٦ چەتەی داعش لە دەیرەزۆر دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٦ چەتەی داعشیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش لە دەیرەزۆر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرەبەیانی ١٨ی تشرینی یەکەم ٦ چەتەی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی، هێزە تایبەتەکانی (هات) بە پاڵپشتی و بەشداری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی شوێنی ٦ چەتەیان دەست نیشان کردووە و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرکەوتوودا ٦چەتەیان لە حەشارگەکانیان دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەست نیشان کراوە کە دەست بەسەر ٢ چەکی کڵاشینکۆفدا گیراوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە گەل و هەرێمەکە، شانە نهێنییەکان دەستگیر دەکەن و ئاسایشی هەرێمەکە مسۆگەر دەکەن.