ANF ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا منداڵی لێ كوشتبوون

ئاژانسی هه‌واڵی فورات خۆی گه‌یانده‌ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا منداڵی لێ كوشتبوون.

هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین له‌ ڕۆژی ٣١-ه‌میندا به‌رده‌وامه‌. ئه‌مڕۆ سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیله‌ منداڵانی كردنه‌ ئامانجی هێرشه‌كان. له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر گوندی باسوتێ-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵان به‌ ناوی «هه‌یڤا محه‌مه‌د كه‌لهۆ» شه‌هید بوو، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ له‌نێویاندا ٧ منداڵ هه‌ن.

ANF دیمه‌نی ئه‌و شوێنه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ توركیا هێرشی كردۆته‌ سه‌ر و منداڵ و هاوڵاتیانی سیڤیلی كردۆته‌ ئامانج.

 

ش. م