"بە بەرخۆدان هەموو پلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین"

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات دەربارەی بۆردوومانی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان لە کۆبانێ ڕایگەیاند: "ئێمە بە بەرخۆدان هەموو پلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین".

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی هاوڵاتیانی بۆردوومان کرد. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو ڕێگە و ڕێبازێک هێرش دەکات و جارێکی دیکە گەلی کوردی کردە ئامانج. وەک چۆن لە وان دەسکەوتی گەلی کوردی لە هەڵبژاردنەکان کردە ئامانج، لە کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج. ئەم هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکەین و دەڵێین دەوڵەتی تورک ناگاتە ئامانجەکەی. بەردەوام تێکۆشان دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەهێزتر دەکەین".

هەروەها بانگەواز لە ڕای گشتی کرا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێست نیشان بدەن و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەنجام بدەن، چونکە دەوڵەتی تورک ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج.