بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر گوندێکی ناوچەی شێراوا

فڕکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لە گوندێکی ناوچەی شێراوای عەفرین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی مەدەنی بۆردومان کرد.

فڕکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک لە گوندی کلوتیەی ناوچەی شێراوای عەفرینی داگیرکراو، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی مەدەنی دانیشتووی ئەو ناوچەیەی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستخراون، ئەو هێرشە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.