بە هەزاران دانیشتوانی عەفرین پشتگیریان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد

کۆچبەرانی عەفرین رایانگەیاند کە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە، خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەن.

بە هەزاران کۆچبەری عەفرین و هاوڵاتیانی شەهبا بە خۆپیشاندانێکی جەماوەری پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان پیشاندا و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندان لە چواریانی سەرەکەی ناوەندی تەل رەفعەت دەستیپێکرد. لە چالاکیەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەهیدان و ئاڵاکانی پەکەکە و پانکارتی شەرمەزارکردنی پەدەکە بەرزکرانەوە.

خۆپیشاندان لە کۆڵانی سەرەی ناوچەکە بەردەوام بوو و دروشمی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەریلا و شەرمەزارکردنی پەدەکە وترانەوە.

'ماڵباتی بارزانی ناتوانێت ئیرادەی هاوڵاتیانی عەفرین و کوردستانیان بشکێنێت'

دواتر خۆپیشاندانەکە بۆ میتینگ گۆڕا و لەسەر ناوی ئەنجومەنی ناوچەی تەل رەفعەت و شێراوا، دڵسۆز عەفرینی ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ناوچەی شێراوا قسەی کرد و سڵاوی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەریلا نارد و وتی، " ماڵباتی بارزانی ناتوانێت ئیرادەی هاوڵاتیانی عەفرین و کوردستانیان بشکێنێت."

دڵسۆز عەفرینی رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ماڵباتی بارزانی هەوڵ دەدەن پەکەکە لەناوببەن و پێویستە بەر لە پەکەکە، ٦٠ ملین کورد لە کوردستان و جیهان تەسفیە بکەن، دواتر پەکەکە تەسفیە دەکرێت.

ناوبرا وتی، " خیانەتی ماڵباتی بارزانی ئەمڕۆ دەستیپێنەکردووە، لە دێرزەمانەوەیە. کەسانی ئەو ماڵباتە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کوردستانیان پارچە کرد و داگیریان کرد.

لەبارەی ئەو کەسانەی ماڵباتی بارزانی کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن دڵسۆز عەفرینی وتی، " ماڵباتی بارزانی خەیاڵی خاوە کە وا بزانێت لەسەر حسابی هەزاران شەهیدی هەپەگە لە کوردستان دەبێتە دەسەڵاتدار و تێیدا دیکتاتۆری دەکات، ئەو خەونانەی هیچ کاتێک نابێت بە راستی."

لە کۆتاییدا دڵسۆز عەفرین داوای فراوانکردنی تێکۆشان، بەرخۆدان و خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.

دواتر ئەنجامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تەل رەفعەت و شێراوا ریحانە عەلۆ قسەی کرد و رووی دەمی کردە ماڵباتی بارزانی کە دەست لە خیانەت هەڵگرن و دەستیان بە خوێنی گەریلا سور نەکەن و وتی، " ئێمە کردەوەکانیان لەبیرناکەین و لێیان نابۆرین."

ریحانە عەلۆ راشیگەیاند کە دوژمنانی گەلی کورد و کوردستان هێرش دەکەنە سەریان و بارزانیەکانیش هاوکاریان دەکەن.

ریحانە عەلۆ لە کۆتاییدا وتی، ژنان پێشەنگی شۆڕشن، بەرخۆدان و تێکۆشان لەدژی هێرشی داگیرکەری فراوانتر دەکەن.

ف.ق