'بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی سەردەکەوین'
ژنانی گەنجی کانتۆنی جزیرە: بەردەوام خاوەنداری لە هێزەکانی خۆمان دەکەین و لە سەر رێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە ئازاد دەبین.
ژنانی گەنجی کانتۆنی جزیرە: بەردەوام خاوەنداری لە هێزەکانی خۆمان دەکەین و لە سەر رێگەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە ئازاد دەبین.
ژنانی گەنجی کانتۆنی جزیرە، جانێ ئەحمێ، هێڤی شبۆ و هەولێر محەمەد، لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەیان کرد و سڵاوێکی گەرمیان ئاراستەی هێزەکانی (قەسەدە) و بەتایبەتی هێزەکانی یەپەژە کرد.
جانێ ئەحمێ ڕایگەیاند، لە شەڕڤانانی خۆیانەوە هێزی وەردەگرن و وتی: "سەرەتا سڵاوی خۆم ئاراستەی هەموو شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە دەکەم. وەک ژنانی گەنج ئێمە هێزی خۆمان لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە وەردەگرین و بۆ ئێمە هیوا و ڕوومەتن. ئێمە هەتا کۆتایی تێدەکۆشین، دوژمن دەشکێنین و سەردەکەوین چونکە باوەڕمان بە هێز و گەلەکەمان هەیە و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین."
'هەتا کۆتایی خاوەنداری لە هێزەکانی خۆمان دەکەین'
هەروەها هێڤی شبۆ ئاماژەی بەوەدا کە تا کۆتایی خاوەنداری لە هێزەکانی خۆیان قەسەدە دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "وەک ژنانی گەنج ڕێگای سەرەکیمان بەهێزکردنی ڕۆحی تێکۆشەرانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. ئەمڕۆ کچ و کوڕانمان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدان. بۆیە پێویستە بە ڕۆحی فیدایی و شۆڕشگێڕییەوە بەشداری شەڕڤانانی خۆمان بین. ئێمە ئێستا بەرپرسیارێتی پاراستنی ژیانی ئازاد لە ئەستۆماندایە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین دوژمنان ژیانمان تاریک بکەن دەبێت لە پشت هێزەکانی خۆمانەوە بین و بە دەنگی بەرز بڵێین هەموومان قەسەدەین."
'بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بە بنەما دەگرین'
هەولێر محەمەدیش ڕایگەیاند کە ئەوان بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە بەشداری سەفەربەری قەسەدە بوون و وتی: "وەک ژنی گەنج ئەرکی ئێمە لە کۆمەڵگادا زۆر گرنگە، چونکە گەنجان پێگەی سەرەکی کۆمەڵگان، بۆیە پێویستە بە هەموو هەوڵدانەکانمان تێکۆشان مەزنتر بکەین، بۆ شکستپێهێنانی هەموو هەوڵەکانی دوژمن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریمان ئیرادەمانە. هەولێر محەمەد ئاماژەی بەوەشدا کە پاراستن گرنگترین بنەمای ژیانی مرۆڤە و وتی: "ئەگەر مرۆڤ خۆی و خاکەکەی نەپارێزێت، ناتوانێت کەرامەتیشی بپارێزێت، بۆیە پاراستن یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی کۆمەڵگایە و دەبێت هەتا کۆتایی ئەم بەرپرسیاریەتە بەڕێوە ببەین، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ئێمە بە گەنجیەوە دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین" بۆیە پێوستە ئێمەش بەپێی ئەم وتەیە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین."