بۆ یادی قوربانیانی ٣ی ئاب لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژیان بۆ ٥ خولەک راگیرا

بۆ یادی ئەو کەسانەى لە هێرشی پاکتاوکاریی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە شەنگال شەهیدبوون لە باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا ژیان بۆ ماوەى ٥ خولەک راگیرا.

لەسەر داوای بەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە ٧هەمین ساڵیادی پاکتاوکردنی ئێزدییەکان لە شەنگال دا بۆ ماوەى ٥ خولەک ژیان راوەستا.

بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال داوای کردبوو لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:٠٥ خولەک ژیان رابوەستێت.

بەڕێوەبەریی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریاش رایگەیاند، "سەرکەوتنی قەسەدە لە ٢٣ ئاداری ٢٠١٩ لە باغۆز بەشێک بوو لە تۆڵەی ئەو شەهیدانە، کە لە هێرشی داعشدا شەهید بوون".

بەڕێوەبەریی خۆسەر راشیگەیاند، بۆ ئەوەش ژیان بۆ ماوەى ٥ خولەک رادەوەستێنرێت و ئەوەشی رایگەیاند، "گەلی ناوچەکە داوا دەکات، کە بەڕێوەبەریی خۆسەری شەنگال لە ئاستی نێونەتەوەییەدا قبوڵ بکرێت و پشتیوانی لە کۆمەڵگەى ئێزدی بکرێت".

ژ.ت