بە ئامادەبوونی هەزاران کەس تەرمی فەرماندە شەڕڤان بەخاک سپێردرا

تەرمی فەرماندەی یەپەگە، شەڕڤان حەلەب بە بەشداری هەزاران کەس و بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.

یەک لە فەرماندەکانی یەپەگە، شەڕڤان حەلەب کە ١٠ ـی کانوونی دووەم لە حەسەکە لە ئەنجامی نەخۆشی دڵ شەهید بوو. بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. سەرەڕای با و باران هەزاران دانیشتووی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشداربوون. شەهید شەڕڤان زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە هەرێمە جیاوازەکانی کوردستان شەڕی کرد.

لە مەراسیمەکەدا فەرماندەیەکی یەپەژە، ڕۆژدا عەفرین لە گۆڕستانی شەهیدان گوتی: "شەهید شەڕڤان لە ٤ پارچەی کوردستان بەرخۆدانی کرد و بۆ پاراستنی گەلەکەی تێکۆشا. خاوەنداری لە بەرخۆدانی شەهید شەڕڤان دەکەین و ڕێگەی تێکۆشانی وی تەواو دەکەین".

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین، خەدیجە عەبۆ لای خۆیەوە گوتی: "کاتێک ناوی شەهید شەڕڤان دێت، تێکۆشانی شۆڕش و بەرخۆدانی گەل و گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەرخۆدانی عەفرین دێتە بیرمان. شەهید شەڕڤان زیاتر لە ٣٠ ساڵ تێکۆشان، بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەدان شەڕڤانی پەروەردە کرد".

ئەندامی کۆمیسیۆنی پەروەردە و فێرکردنی جڤاکی دیموکراتیک، زەکیە مستەفا ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد.

پاشان تەرمی شەهید شەڕڤان حەلەب بەخاک سپێردرا.