باغۆز: بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی داعشدا، ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی باغۆزی سەر بە دێرزۆر مینێکی بەجێماوی چەتەکانی داعش تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
لە شارۆچکەی باغۆزی سەر بە دێرزۆر مینێکی بەجێماوی چەتەکانی داعش تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
بە پێی هەواڵێکی ANHA لە شارۆچکەی باغۆز کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری دێرزۆر مینێکی بەجێماوی چەتەکانی داعش تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی تریش بە قوڕسی بریندار بوو.
بە پێی زانیاریەکان، ناوی ئەو منداڵانەی گیانیان لەدەستداوە بریتیە لە، محمد موحسین (١١ ساڵان) و عیسا ئەلبەدران (١٦ ساڵان). هەروەها ناوی ئەو منداڵەش کە بریندار بووە بریتیە لە فەهید ئەلبەدران (١٤ ساڵان).
ز.ش