هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە بەوپەڕی دڕندایەتییەوە بۆسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە تایبەت بۆسەر بەنداوی تشرین بەردەوامە. لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە بە مۆراڵێکی بەرزەوە لە پاراستنی هەرێمەکانی گەلاندان.
'پشتیوانی گەلەکەمان بووە ورەمان'
شەڕڤانی قەسەدە باوەڕ عەفرین کە لە بەرەی بەرخۆدانەکانی بەندوای تشریندایە، پەیوەست بە شەڕەکانی ئێستاوە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەی دوو مانگە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە، شانبەشانی گەل ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووی دەکەن و گوتی: "دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزییەوە لە هێرشەکانی بەردەوامە و قڕکردن ئەنجام دەدات. هاوڕێیانی شەهیدمان بەرپەرچی ئەم هێرشانەیان دایەوە و بەرخۆدانی تشرینیان مەزنترکردووە و بوونە هۆکاری زیندوێتی بەرخۆدانەکە. بێگومان لە بەرخۆدانمان لەسەر ئامانجی هاوڕێیانی شەهیدمان بەردەوام دەبین. شەهید و قوربانی زۆرمان داوە بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە ئیرادەمان لاواز بێت و بشکێندرێت. لەگەڵ هەر شەهید و برینداربوونێکی هاوڕێیانماندا بەرخۆدانمان بە بەهێزترەوە بەردەوام دەکەین. وە پشتیوانی گەلەکەمان بووە هۆی بەرزتر بوونەوەی مۆراڵمان."
'لەسەر بنەمای فەلسەفە و ئایدیای خۆمان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەینەوە'
باوەڕ عەفرین سەرنجی خستەسەر ئامانجی هێرشە سەختەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە چۆن لە ئاسمان و زەمینەوە لە هێرشکردندان و گوتی: "ئامانجی هێرشەکان بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمانە. خواستی کۆچبەرکردنی گەلەکەمانە. وێڕای هەموو ئەم هێرشانە، گەل لە ئیرادە بەرزی خۆی بەردەوام بوو، وە خاوەنداری لە شەڕڤانان کرد. لە تشرینین و بەرخۆدانمان بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە بوونی هێزێ تەکنیکییەوە دەیەوێت ئیرادەمان بشكێنێت، بەڵام ئیرادەی ئێمە لەو هێزە گەورەترە. فەلسەفە و ئایدیمان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین. تا تۆڵەکردنەوەی خوێنی هاوڕێیانی شەهیدمان لە دووژمن، جەختەکەینەوە لە بەرخۆدانمان."