به هه‌ڵوێستی به‌رخودێرانه ئێمه داگیركاری راده‌گرین‘
محه‌مه‌د عه‌لی كه له ساڵی ١٩٨٠ه‌وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیدایه وتی، "به هه‌ڵوێستی گه‌لی به‌رخودێر ئێمه په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وه‌ستێنین".
محه‌مه‌د عه‌لی كه له ساڵی ١٩٨٠ه‌وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیدایه وتی، "به هه‌ڵوێستی گه‌لی به‌رخودێر ئێمه په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وه‌ستێنین".
محه‌مه‌د عه‌لی كه له ساڵانی ١٩٨١-١٩٨٢وهوه په‌كه‌كه ده‌ناسێت، ورده‌ورده ده‌كه‌وێته ناو خه‌بات و پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ناو گه‌لدا بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌بینێت كه په‌كه‌كه بۆ دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان قوربانی گه‌وره ده‌دات و باس له‌وه‌ده‌كات كه پێویسته خاوه‌نداری له په‌كه‌كه بكات.
عه‌لی باس له‌وه‌ده‌كات كه به‌رخودانی زیندانی ئامه‌د له ناو ئه‌واندا مۆدێلێكی گه‌وره ساز ده‌كات و تێده‌گات كه ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی به‌ده‌ستبهێنن پیچویسته قوربانی گه‌وره بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ناو حه‌ڵه‌بدا ئاستی كار و خه‌باتی به‌رزتر كرده‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، "كاتێك مرۆڤ مێژووی كورد و كوردستان بخوێنێته‌وه، ده‌بینێت كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چ خیانه‌تێكی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له هه‌ر چوارلای كوردستان كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كه ئێمه زانیارییه‌كانمان له باره‌ی هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك بیست كه له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ستیان به هێرشێكی گه‌وره كردووه، بانگه‌وازی ئێمه بۆ گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ئه‌وه‌یه كه ئێمه به شێوه‌یه‌ك یه‌كگرتووانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه ده‌كرێت بوه‌ستینه‌وه. هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌زانن كه په‌كه‌كه له پێناو دۆز و پرسی كورد و كوردستان تێكۆشان و خه‌بات ده‌كات. به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێك نایه‌وێت كورد ببێته خاوه‌نی قه‌واره له جیهاندا له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕێكی بێ هاوتا به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ی گه‌لی كورد، به گیان و دڵ له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌مان و گهریلاكانمانین و چی له ئێمه داوا بكرێت ئێمه ده‌یكه‌ین".
هـ . ب