هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی گرێ سپی سه‌بری نه‌بۆ باسی له‌وه‌كرد، كه ئامانجی هێرشه نوێكه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ركوت و پاكتاوكردنی گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌یه.
سه‌بری نه‌بۆ قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هێرشانه نه‌ك به ته‌نیا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) ئه‌نجامیان ده‌دات و وتی، "بێگومان ئه‌و هێرشانه ته‌نیا له دژی باشوری كوردستان ناكرێن. ئێمه ئه‌و هێرشانه وه‌ك شه‌ڕی پاكتاوكردن له دژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. نه‌ك هه‌ر له دژی گه‌لی كورد، له دژی هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌یه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی تورك هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ندین گۆڕه‌پان له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ده‌یه‌وێت له هه‌ردوو ناوچه‌كه داگیركاری به‌رفراون بكات".
سه‌بری نه‌بۆ رایگه‌یاند، كه هێرشی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌ریده‌خات كه عێراقی له‌و پیلانگێڕییه‌دایه و به‌م جۆره به‌ره‌وامبوو، "له نێوان شه‌نگال و رۆژئاوادا دیوار سازده‌كرێت. حكومه‌تی دیمه‌شقیش گه‌مارۆی خستووه‌ته‌سه‌ر شه‌هبا و شێخ مه‌قسود و به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت گه‌لی رۆژئاوا به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ بده‌ن و سیاسه‌تی برسیكردن به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به ته‌واوی بۆ شكاندنی ئیراده و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه".
نه‌بۆ به‌بیریهێنایه‌وه كه گه‌لی كورد بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ن هه‌یه‌تی به‌ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی داوه، پێویسته بپارێزرێن و وتی، " ده‌سه‌ڵاتداری تورك له رووی ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شكستی هێناوه. ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بتوانێت له هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌وێت هه‌وڵ ده‌دات گه‌ل له خشته به‌رێت و فریویان بدات. پێویسته له پێناو كۆمه‌ڵگای ئازاد، دیموكراسی، ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه گه‌ل به‌رامبه‌ر ئه‌وه بوه‌ستێته‌وه".
هـ . ب