'بەڕۆحی سەفەربەری ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتین'

ئیسماعیل محەمەد وتی:"ئەو شەڕڤانانەی کە هێزیان لە بانگەوازی سەفەربەری(بەهاناوە چوون) ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت، کە لە چوار گۆشەی کوردستان و جیهانەوە ڕوویان کردە کۆبانێ، لەسەر خاکی ئەم شارە بچووکە شکستیان بەو هێزە تیرۆریستە هێنا کە جیهان لێی دەترسا."

لەهەر کۆڵانێکی کۆبانێ دا ئەفسانە و داستانێک نووسرا. لەهەر ماڵێک، لەسەر هەر دیوارێکدا بیرەوەری شەڕڤانێک هەیە. ئەو شەڕڤانانەی لە سەرما و کەش و هەوای جیاوازدا، بەرخۆدانی مێژوویییان بەڕێوە دەبرد کە لەجیهان دەنگی دایەوە.

٩ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی کۆبانێدا تێپەڕیوە. بەڵام هێشتا بەسەرهات وئەزموونی ئەو سەردەمە سەرنجی هەر کەسی ڕاکێشاوە. بە تایبەت ئەوانەی ئەو کاتانەیان بینی، بەشێکیان شەهید بوون، بەشێکیان بریندار بوون. ئیسماعیل محەمەد، یەک لەو شەڕڤانانەیە کە بووە بەشێک لە ئەفسانەی کۆبانی و دواتر بەشداری شەڕ بووە، باسی ئەو کاتانە دەکات. ئیسماعیل محەمەد باسی ئەوکاتەی پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە و دەڵێت: "لە زانکۆی دێرەزۆر، لە سەرەتای شۆڕشدا، ڕۆژی کرێکارانمان بەرز ڕاگرت. لە ئەنجامدا لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەستبەسەرکراین، دوای ٦ مانگ، ئاگاداری شۆڕشی ڕۆژئاوا بووم کە زۆرێک لە شارەکان لەدەستی ڕژێمی بەعس ڕزگار کرابوون، شۆڕش بۆ ئێمە بوو بە دەریا، ئێمەش کەسی تینووین، دەبێ بگەینە دەریا و ئاوی ئازادی بخۆینەوە، لە ماوەی ٦ مانگ زیندانی لە دیمەشق، ئەشکەنجەی زۆر قورس کرام بەقسە باس ناکرێت."

ئیسماعیل محەمەد هەستی خۆی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سەوز و سوور و زەرد دەربڕی و وتی:" جۆش وخرۆشێکی جیاواز بوو، بۆ یەکەمجار ئاڵاکەم بە ئاسمانەوە بینی. کاتێک بەناو بازگەکاندا تێدەپەڕین، دەیانگوت، 'دەمباش هەڤاڵ'،  هەستێکی جیاواز بوو."ئیسماعیل محمد لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئێستا دەستکەوتەکانمان بۆتە ترسێک بۆ هەمووان، دامەزراوەکان کە خزمەتی گەل دەکەن، خاڵی کۆنترۆڵ کە برا و ئامۆزا و باوکانمان بۆ پاراستنی گەلەکەیان دەیکەن، هەمووان لێ دەترسن." بووینە خاون باوڕ و ئێستا بوونمان هەیە، ئێستا ئەو گروپانەی پێیان دەوترێت چەتە و سەریان هەڵداوە، جەبهەی نوسرە و جەیشی حوڕ و داعش، خاون چەمکێکن بەڵام تەنها ناویان جیاوازە، هێرشێکی قورس بوو و زۆر لایەنی کۆبانێ ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوان بوونەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبانێ بە بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە سەرکەوت، بەو ڕۆحی خۆبەخشانە کە لە دڵی هەموو شەڕڤانێکدا بوو سەرکەوت، بەتایبەت ئەو شەڕڤانانەی کە هێزیان لە سەفەربەری(بەهاناچوون) ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت، لە چوارگۆشەی کوردستان و جیهانەوە ڕوویان کردە کۆبانێ، لەسەر خاکی ئەم شارە بچووکە شکستیان بەو هێزە تیرۆریستییە هێنا کە جیهان لێی دەترسا."

لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: لەو کەش و هەوا ساردە تەنها چاومان لەو مانگە و چەکەکەی دەستماندا بوو. تەنها ئێمە دەستمان لە خاکی کۆبانێ داناو بەڵێنمان بەخۆمان دا: 'ئێمە شەڕڤانی ئێوەین، بەردەوام دەبین و تێدەکۆشین'. ئێمە شەهیدبوونمان لەبەر چاو گرتبوو، بڕیارماندا تا کۆتایی بەرگری لە کۆبانێ بکەین. لە ٢٧ی تەشرینی دوهەم لە شاری کۆبانێ لە تۆب باران بریندار بووم، 12 هەڤاڵمان بریندار بوو و یەکێکیش شەهید بوو، تەنها چاوم کردەوە بینیم کە بریندارم دواتر دونیا تاریک بوو بانگی هەڤاکەم کرد ووتم من بریندارم، هەڤاڵە بریندارەکەم خۆی ڕاکێشا و وتی یارمەتیت دەدەم، باوەشی پێداکردم، وەک دایکێک لە خەمی منداڵەکەیدا باوەشی پێداکردم، کە هۆشم هاتەوە و چاوەکانم کردەوە، بینیم لە نەخۆشخانەم، باکوری کوردستانم."

'کەی دەچمەوە کۆبانێ' ئیسماعیل محمد ئاماژەی بەوەدا کە برینەکەی زۆر سەخت بوو و دەڵێت:"کاتێک بەهۆی برینەکەمەوە گەیشتینە ئامەد، گوتیان سەرەتا بیبەنە ئەنقەرە، دوای عەمەلیات، تەنها شتێک کە بە پزیشکەکەم گوت ئەوە بوو؛' کەی دەگەڕێمەوە بۆ کۆبانێ، هەڤاڵانم چاوەڕێم دەکەن'. هەروەها نزیکەی ٧ مانگ لە باکوری کوردستان چارەسەریم بۆ کرا، لە سایەی هەڤاڵانم کۆبانێ سەرکەوت، کۆبانێ بچووکەکەم بەرخۆدانی کرد و هەرچی تێدەپەڕی بەهێزدەبوو، هەموو وڵاتانی دەسەڵاتدار لە کۆبانێ دەترسان. ئیتر دەزانن کە ئێمە شاگردانی ڕێبەر ئاپۆین، ئێمە بەتەنها سەردەکەوین، دەوڵەتی تورکیا ئێستا دەبینێ پلانەکانی شکستی هێناوە، ئێمە بە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، ئێمە ئێستا خۆمان سەلماندو و گوتمان، ئێمە بوونمان هەیە."