دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٣ی کانوونی دووەمەوە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سەرجەم ژێرخانەکانی کردووە بە ئامانج. وێستگەیی کارەبا، گاز و ئاوی زۆربەیی هەرێمەکانی ڕۆژئاوا لە کارکەوتوون و چەندین گوند و ناوچە بێ کارەبابوون.
'ئامانجی ئەم هێرشانە بۆ چۆڵکردنی هەرێمەکانە'
لە سەرەتایی قسەکانیدا هەدلێ حەسەن، ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەکات و تی: " دەوڵەتی تورک بە شێوازێکی نوێ هێرشەکانی زیاترکردووە. ئەم هێرشانە بە ئامانجگرتنی ژێرخانەکانە و هەوڵدەدات ئەو ناوچانە لە گەل چۆڵبکات. بەم هێرشانەی دەیهەوێت گەل لاواز بکات".
'دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە'
هەدلێ حەسەن باسی لە تێکچوون و شکستەکانی دەڵەتی تورک کرد و بەم شێوە بەردەوام بوو: "کاتێک شەڕ ڕوودەدات، تا چەند دەتوانی خۆت چەکدار بکە و بەرامبەر بەو هێرشانە بەرخۆدان و خۆپاراستن بکە. لە چیا ئازادەکانی کوردستان، لە ناو بارودۆخێکی سەختدا، گەریلا بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانیان، شکستیان بە دەوڵەتی تورک هێنا. بۆیە دەوڵەت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستانەی، هێرشی سەر ژێرخانەکانی ڕۆژئاوا دەکات، لەو هێرشانەدا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات".
'لە دژی هێرشەکان، گەل خاوەنداری لە هەرێم و بەڕێوەبەری خۆی دەکات'
هەدلێ حەسەن ئەوەی دەست نیشانی کرد، دەوڵەتی تورک شەڕێکی نا ئەخلاقی دەکات و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ماف بەخۆی دەدات ئەم هێرشانە بکات، کەچی لەبەرامبەر ئەم هێرشانە، تەواوی جیهان بێدەنگە. دوڕیی دەوڵەتی تورک لەوەدایە، کاتێک هێرش دەکرێتە سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە، هەڵوێستی پیشان دەدات، کەچی ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەکانی ڕۆژئاوا. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەم هێرشانە، بۆ تێکدانی یەکێتی گەلان و بێ کاریگەریکردنی بەڕێوەبەری خۆسەرە. بەڵام کۆمەڵگایەکین، هیچ کارێکی دەوڵەتی تورک کاریگەریمان لەسەر دروستناکات. تەواوی گەل خاوەنداری لە بەڕێوەبەری خۆسەر دەکەن و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزن. ئەم کۆمەڵگایە بە بیرۆکەی کۆمەڵگایی دیموکرات، خۆیی ڕێکخستوە، لەبەر ئەوە خاوەنداری لە هەرێمی خۆیی و بەڕێوەبەری خۆی دەکات".