بۆردومان بۆ سه‌ر زرگان: ژنێك برینداربوو
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی بۆردومان زرگانی كرد. له ئه‌نجامدا ئایشار حسێن ئهلكهمۆری برینداربوو.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی بۆردومان زرگانی كرد. له ئه‌نجامدا ئایشار حسێن ئهلكهمۆری برینداربوو.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. دوێنێ له ناوچه‌ی زرگانی تل ته‌مری كانتۆنی حه‌سه‌كه بۆردومان ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامدا ژنێك برینداربوو، زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوێنێ بۆردومانێكی قورسی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌ی زرگان و هه‌رێمه‌كانی باكور، باشور و رۆژئاوای ناوچه‌كه ئه‌نجامدابوو. ده‌وڵه‌تی تورك گونده‌كانی دردارا و عه‌بوشی تل ته‌مری بۆردومان كردبوو.
له گوندی مهتمۆرایدا له هێرشه‌كه‌دا ئایشار حسێن ئهلكهمۆری برینداربوو.
رۆژی دووشه‌ممه له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا بۆ سه‌ر زرگان و تل ته‌مر ٤ كه‌س بریندارببوون.
هـ . ب