بەرفین هەمیشە دەیویست ببێت بە گەریلا

ڕێحان خەلەف (بەرفین بۆتان) لە منداڵییەوە و لە سایەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا پەکەکەی ناسیوە. هەمیشە دەیویست ببێتە گەریلا. بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو و دوای تێکشکاندنی چەتەیە بە ئامانجەکەی خۆی گەیشت. تا شەهیدبوونی شەڕی کرد.

بەرفین لە مانگی شوباتی ١٩٩٤ لە گوندی هەزنی لە تلتەمر لەدایکبوو. خێزانەکەی بەشداربوون لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا و دوای ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستی پێکرد بەشداری شۆڕشەکە بوون و شۆڕشەکەیان پاراست. لەبەر ئەوەی بەرفین لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە ببوو لە منداڵییەوە پەکەکەی ناسی. بەوەش سەرنجی خستە سەر ژیانی چیاکان و گەریلابوون. ئەو هێشتا منداڵ بوو، کە دەیخواست ببیت بە گەریلا.

بەرفین لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە لە ساڵی ٢٠١١ بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشەکە بوو و کار و ڕەنجێکی زۆری بۆ شۆڕش دا. لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٦دا بەشداری چەندین هەڵمەت و هەنگاوی شەڕی کرد. بەهۆی سەرکەوتنەکانییەوە هەر زوو بوو بە فەرماندە و هەموو ڕۆژێک هەنگاوی تێکۆشانی زیاتر دەکرد، بەو هەوڵانە ناسنامەی ئازادانەی ژنان لە کەسایەتیی خۆیاندا بە ڕوونی نیشاندا.

ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد

لە کاتێکدا هێرشی چەتەکانی داعش زۆر کەم ببوویەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێکەوت. بەرفین بە ڕەنجدان و خاکیبون و هاوڕێیەتیی خۆی لە هەموو هەلومەرجێکدا نوێنەرایەتیی ناسنامەی ژنی شۆڕشگێڕی دەکرد.

گورزی قورسی لە دوژمن دا

بەرفین لە ناوچەی چیاڕەش لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەشداری بەرخودانێکی گەورە بوو و گورزی قورس و کاریگەری لە دوژمن دا و لە دوایین جاردا و کاتێک دەیخواست چەکەکانی سەر دوژمن کۆبکاتەوە، لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا شەهید بوو.

ئەمشا حەمیدی دایکی و سیدار خەلەفی خوشکی باسی ژیان و تێکۆشانی ئازادیی ڕیحان خەڵەف (بەرفین بۆتان)یان کرد.

منداڵێکی تێگەشتوو بوو

ئەمشا حەمید باسی لەوە کرد، بەفرین دووەم منداڵم بوو و لەبارەی منداڵییەوە وتی: "ئەو منداڵێکی زۆر کارکەر بوو، تێگەیشتوو بوو.   ڕێحانی کچم لە ناو هەر ٨ منداڵەکەمدا لە هەموویان زیاتر بۆ من و دایپرەی دڵسۆز بوو. کاتێک تەمەنی ٨ ساڵ بوو لەگەڵ هەڤاڵان دا کاری دەکرد، ئەوان هەر کارێکیان بکردایە ئەویش دەیوت دەیەوێت ئەو کارە بکات. تا پۆلی ٩ی خوێند. لە گوند و لە خوێندنگە  هاوڕێی زۆری هەبوو. مامۆستاکانی دەیانوت، منداڵێکی زۆر بەهرەمەند و لێهاتووە، بەڵام نەیدەویست خوێندنەکەی تەواو بکات. ئەو هەمیشە دەیوت، دەڕوم بۆ چیاکان. ئەو هەر لە منداڵیەوە کەوتبووە ژێر کاریگەریی هەڤاڵان. نەیدەویست لێیان داببڕێت و هەڤاڵان ببوون بە بەشێکی".

بۆ پاراستنی وڵاتەکەی تێکۆشا

شۆڕشی ڕۆژاڤا دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ بەرفین، ئەو هێشتا منداڵێکی خوێن گەرم بوو. لە ٢٠١١دا و لە سەرەتای ڕاپەڕین دا یەکسەر بەشدار بوو و بۆ پاراستنی وڵاتەکەی چەکی هەڵگرت. لە سەرێکانی و کۆبانی و شەدادێ و تل حەمیس بەشداریی شەڕی کرد. لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ بینینی چووم بۆ سەرێکانی. تا درەنگانی شەو لەگەڵیدا مامەوە. وتی، دەیەوێت بڕوات بۆ چیا. ئەو ڕووی لە چیا کرد و منیش ڕێگریم لێ نەکرد. ئەو دڵی دایکی بوو، بەڵام پێم ووت، ئەگەر دەتەوێت بڕۆیت، با ڕێگەکەت کراوە و سەرکەوتو بێت. من شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم. من هەرگیز بۆ ئەو نەبووم رێگر، هەمیشە پشتگیریم لێ دەکر".

خوشک و براکانی گەورە کرد

 سیدار خەلەف باسی بەرفینی خوشکی کرد و وتی: "ئەو وەک دایک بوو بۆ ئێمە. ئێمە پێمان دەوت، دایە. ئێمە پێکەوە چووین بۆ خوێندنگە، ئەو جانتاکانی ئێمە هەڵدەگرت. ئەو خوشک و براکانی زۆر خۆش دەویست. نەک تەنها من، بەڵکو هەموو خوشک و براکانم زۆر پەیوەستی بوون. چونکە بەرفین ئێمەی گەورە کردبوو.

هەڤاڵان لە ساڵی ٢٠١١دا بە بەردەوامی دەهاتن بۆ ماڵمان. تەمەنمان بچووک بوو، ئێمە باش تێنەدەگەیشتین، کە دۆخەکە چۆنە. بەرفین  هەمیشە بە گەرمی پێشوازی لە هەڤاڵان دەکرد. وەک ئەوە بوو، کە ساڵەهای ساڵ دەیانناسێت. ئێواران لەگەڵ هەڤاڵان دەڕۆیشت، تا درەنگانی شەو نەدەهاتەوە. ئێمە چەند کاتژمێر چاوەڕێمان کرد، بەڵام کاتێک دەهاتەوە، نەیدەوت بۆ کوێ ڕۆیشتووە.

من دەرفەتی ئەوەم نەبوو، کە بە بەرفین بڵێم

ئێمە دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکترمان بینی. یەکتر بینینێک بوو بۆ ماڵئاوایکردن. ئەو وتی، دەچێت بۆ چیا و ماڵئاوایی لێکردین. ڕیحان بڕیاری خۆی دابوو و بنەماڵەش نەبوونە ڕێگری. جلوبەرگی گەریلای هەبوو، کاتێک چوو ئەو جلەی پێدام. ئەو وتی، من دەڕۆم و هیوادارم کاتێک گەورە بوویت تۆیش بە دوای من دا بێیت. ئه و جله هێشتا لەلای منە. بەرفین ڕۆیشت، منیش دوای ئەو چوومە ناو ریزەکانی یەپەژە. وەک بەرفین بووم بە شۆڕشگێڕ. بەرفین وتی، درێژە بە رێگاکامە بدە و منیش خاوەنداریم لە خەون و هیوکانی بەفرین کرد، بەڵام من دەرفەتی ئەوەم نەبوو، کە ئەمە بە بەرفین بڵێم، کە درێژە پێدەری رێگاکەی ئەوم".

ژ.ت