بەرهەمهێنانی سەوزە لە خەیمەی نایلۆنی لە شاری ڕمێلان

٣٦ دۆنم خەیمەی سەوزەوات لە شاری ڕمێلان، وەڵامی پێداویستی سەوزەی بازاڕەکانی گرکێ لگ، دێریک و ڕمێلان دەداتەوە. هەندێ جاریش بۆ قامیشلۆ و حەسەکە و دێرازۆریش هەناردە دەکرێت.

محەمەد حەیسەم ئەلمەتیر، ئەندازیاری کشتوکاڵ ڕایگەیاند، خەیمە نایلۆنیەکان لە ٩دۆنمەوە دەستیپێکردووە، ساڵانە فراوانتر بووە و گەیشتووەتە ٣٦ دۆنم؛ برنج، گەنمەشامی، بیبەری ڕەش، بیبەر، فاسۆلیا دەچێنرێن و بەرهەم دەهێندرێن.

مۆدێلی ئابووری پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت، بە هاندانی بەکارهێنانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هەوڵ دەدرێت کۆمەڵگا بەشداری تێدا بکەن. لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوەکانی وەک؛ دروستکردنی کاری هاوبەشی ناوخۆیی، هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و پشتگیریکردنی بازاڕی ناوخۆیی. مۆدێلی ئابووری پشت بەو کۆمەڵگەیە دەبەستێت کە ڕێگە بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کۆمەڵگا خۆش دەکات، هانی بەشداریکردن و خاوەندارێتی گەلی ناوچەکە دەدات و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکات. بەشدارییەکی گرنگ دەکات لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەم شێوەیە هەرێمەکە فێری خۆبژێوی دەکات. پرۆژەکە بە فەراوانکردنی سەقامگیری ئابووری گەلی ناوچەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەپێدانی هەرێم دەبێت. بڵاوکردنەوەی مۆدێلی ئابووری لەسەر بنەمای کۆمەڵگا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و گەشەسەندن. یەکێک لە نموونەکانی کێڵگەی سەوزە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کێڵگەی سەوزە و میوەی ٣٦ دۆنمی ڕمێلانە.

ساڵانە پڕۆژەکە گەورەتر دەکرێتەوە

ئەندازیاری کشتوکاڵ محەمەد حەیسەم ئەلمەتر، ماوەی چوار ساڵە لە خەیمەی سەوزە و میوەی شاری ڕمێلان کاردەکات. محەمەد باسی لەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٥دا بناغەی خەیمەکە لەسەر زەوی ٩ دۆنم دانرا و وتی: "پڕۆژەکە هەموو ساڵێک فراوانتر دەکرێت و بەرەوپێشچوون هەیە. خەیمەی سەوزە لەسەر ٩ دۆنم زەوی دەستیپێکرد، ئێستاش گەیشتووەتە ٣٦ دۆنم. گەنمەشامی و بیبەری ڕەش، باینجان و فاسۆلیا دەچێنن، محەمەد ڕایدەگەیەنێت کە بەرهەمەکانیان دەنێرن بۆ بازاڕی دێریک، گرکێ لگ و ڕیملان و ڕایگەیاند کە ٦بنەماڵە بە شێوەیەکی هاوبەش کارەکان بەڕێوەدەبردرێت.

زیادبوونی بەرهەمهێنان

محەمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بنەماڵەکان لە کاری هاوبەشدا، پێداویستیەکانی خەیمەکان دابین دەکەن، ئەو بنەماڵانەی دەیانەوێت دەتوانن بچنە ناو ئەم کارە هاوبەشانەوە، دەتوانن لەوێ کار بکەن. کاتێک وەرزەکە تەواو بوو، ئێمە کار دەکەین بۆ پشتگیریکردنی بنەماڵەکان، لەڕاستیدا لەلایەک خەریکی بەهێزکردنی کۆمەڵایەتیکردنن، بە ئامانجی دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ چاندنی بەروبوومەکان و ئابووریی ناوخۆیی. ئێستا لەگەڵ پەرەپێدانی بەڕێوەبردن هەوڵیش دەدرێت وەڵامی پێداویستییەکانی هەرێم بدرێتەوە، پێشکەوتن هەیە بە بەراورد بە ڕابردوو، بەڵام  بە زیادبوونی بەرهەمەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمەکان بۆ بازاڕەکانی قامیشلۆ و حەسەکە و دێرازۆریش نێردراون.