بەرەکات: با هەموو وڵاتەکان داعشەکانی خۆیان ببەنەوە

کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر رایگەیاند، شانە نووستووەکانی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن و وتی: "پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ چارەسەرێک بۆ کێشەی داعش بدۆزنەوە".

کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر رایگەیاند، شانە نووستووەکانی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن و وتی: "پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان دەستبەجێ چارەسەرێک بۆ کێشەی داعش بدۆزنەوە".

کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر لە بارەی هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە، کە لەلایەن شانە نهێنییەکانی چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرابوو رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە لە حەسەکە ڕفاندنی چەتەکان بوو لە زینداندا. راشیگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لەو هەوڵە کردووە.

کەنعان بەرەکات وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هێرشە ئەوە دەردەخات، کە داعش هێشتا لە سوریا و عێراق بوونی هەیە، شانەکانی لە هەموو شوێنێکن".

کەنعان بەرەکات راشیگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کامپی هۆلدان و گوایە دەیانەوێت تۆڵەی گرتنیان بکەنەوە و  ئەو ڕووداوەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە.

هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر باسی لە کاریگەریی سەرێکانی و گرێ سپی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی: "داگیرکردنی ئەو ناوچانە دەسەڵاتی بە چەتەکانی داعش داوەتەوە، بۆیە هێرشەکانی سەر ناوچەکانی دیکەی وەک کۆبانی و تل تەمر و عەین عیسا زیادیان کردووە".

کەنعان بەرەکات ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە قامیشلۆ و کۆبانێ و زرگان و وتی: "تێکۆشانی ئەمنی لە دژی ئەو سیاسەتە بەردەوام دەبێت. ئەو هێرشانە، کە لە ماوەی ٨ ساڵی خۆبەڕێوەبەریدا ئەنجامدراون، چەندە گەورەش بن، بەڵام ئەو بەرخۆدانەشی لە دژی ئەو هێرشانە ئەنجامدراون زۆر گەورە و سەرکەوتووانە بوون. هێرش دەکەن و چەند ساڵە هێرشی یەک لە دوای یەک دەکەن، بەڵام ناتوانن بەسەر قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا سەربکەون".

کەنعان بەرەکات ئاماژەی بەوەدا، گەمارۆی سەر هەرێمەکە، بەتایبەتی داخستنی دەروازە سنوورییەکان پلانێکە، کە لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەدەچن و وتی: "کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی تا ئێستا بێدەنگە لەو هێرشانە. تاوەکو ئێستا بە ڕێبازێکی ستراتیژییانە  هەڵسوکەوتیان نەکردووە، بەڵام داعش نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان هەڕەشەیە".

کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوخۆی هەرێمی جزیر ئەوەشی ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی چارەسەرێک بۆ داعش بدۆزنەوە و واز لە نزیکایەتی و هەڵسوکەوتی کاتی بهێنن.

کەنعان بەرەکات وتیشی: "چەندین ئەندامی داعش خەڵکی وڵاتە جۆراوجۆرەکانن. پێویستە هەموو دەوڵەتێک هاووڵاتییەکانی خۆی و ئەم داعشانەی خۆی وەربگرێتەوە. هەروەها دەبێت زیندانێک لە ئاستی نێونەتەوەی و بە فەرمی و دانپیادانراودا لەلایەن خۆبەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەوە  دروست بکرێت. بۆ ئەوەش داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین، کە چارەسەرێک بۆ کێشەی داعش بدۆزنەوە، چونکا ئەو زیندانە، کە  ئێستا داعشەکانی تیادا راگیراوە، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی، چونکا زیندانەکە زیندانێکی ئاساییە و زیندانی تایبەت بە تیرۆریستان نییە".

ژ.ت