بەرخۆدانی کۆبانی لە چاوی شەهیدان

شەهید ڕێزان ئامەد، یەکێک لە فەرماندە گەورەکانی بەرخۆدانی کۆبانی: لە هەموو شوێنێک خوێنمان ڕشت، شەهید و بریندارمان دا. بەم شێوەیە خۆی گەیاندە شاری کۆبانی، لە هەموو لایەکەوە هەناسە برمان کردن.

گەریلای ئازادی کورد ئومێد تەرحان (رێزان ئامەد)  دوای ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی، لە چیاکانی کوردستانەوە بەرەو بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبانی بەرێکەوت. شەهید ڕێزان کە شایەتحاڵی ئازادکردنی کۆبانی بوو، دوای بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی گەڕایەوە بۆ چیاکانی ئازادی کوردستان.

لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو. ڕێزان ئامەد لە شەڕی کۆبانی دا لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوە بوو.

رێزان ئامەد پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ چیاکانی ئازادی کوردستان، باسی ئەو بەرخۆدانەی کرد کە تێیدا بووە:

'ئەوان دەیانەویست ترس بخەنە دڵی مرۆڤەکانەوە، بەڵام خۆیان ترسان'

"ئەوان دەیانویست چەمکی سەرەتایی خۆیان لەسەر عەرەبەکان، عەشیرەتەکان، لەسەر ئەلنوسرە جێبەجێ بکەن، بەڵام نەیانتوانی. دواتر دەستاینکرد بە چەمکی دووەم؛ بۆ بن کەوتنی کۆبانی، هێرشیان کردە سەر سیرین. خۆیان گەیاندە سایلۆکانی دانەوێڵەی سیرین و بەم شێوەیە هەوڵیاندا چەمکی دووەمیان جێبەجێ بکەن، بەڵام ئەمەیش شکستی هێنا، ئەمجارەیان زۆر بە خراپی تێوەگلان لە بەرخۆدانی سیرین، چەمکی سێیەمیان ئەوە بوو کە لە ڕێگەی گوندی زۆرمێخار و ئەو هێڵەوە بگەن بە کۆبانی، بێگومان ئەمەیش ڕووی نەدا، و بوو بە مەحاڵ، تەنها بە هەندێک چەمکی گەورەتر و جیاوازتر دەیانتوانی بگەنە ناو کۆبانی، داعش ناچار بوو هەڤالان و چەکەکانمان لە دەوروبەری کۆبانی لەناو ببات و بە ئاسانی بگاتە کۆبانی، داعش کە لە گوندی زۆرمێخار کەوتە ژێر دیواری بەرخۆدان، تێگەیشت کە بە ئاسانی ناتوانێت بچێتە ناو کۆبانی، بۆیە هێرشی کردە سەر گوندی ئاڤدیک.

لەبەرامبەر دەیان تانک و سەدان چەتەی داعش، 12 فێدای ڕێگریان کرد لە هاتنی چەتەکان بۆ گوندی سەرزوری. هەڤالانمان بە کلاشین کۆف شەڕیان دەکرد، بەڵام دوژمن بە تانک و زرێپۆش و دۆشکە هێرشیان دەکرد. لە دەستی هەڤالاندا تەنیا بۆمب و کالاشینکۆف هەبوو. هەڤالانی شەهید ڕوودی و سەرخوەبون پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەیان کرد. تا بەرەبەیان سەنگەرەکانیان بەجێنەهێشت و بەردەوام بوون لە شەڕکردن و یک هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەنا و شەڕیان کرد تا ئەو کاتەی کە شەهید بوون. هەڤالانمان گەمارۆدرابوون. شەهید ڕۆدی بە جیهاز بانگی کر و وتی: 'با ورەتان بەرزبێت، ئێمە ورەمان بەرزە، ئێمە بەرخۆدان دەکەین و ڕووبەروویان دەبینەوە'. فیشەک، چەک و تەقەمەنیمان هەیە، بەرخۆدان دەکەین و بەردەوام دەبین لە شەڕ کردن.

بە تانک، کاتۆشا، هاوەن، دۆشکە و بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشیان دەکرد. بۆ ئەوەی بگەنە کۆبانی لە هەموو لایەکەوە بە ٢٠، ٣٠ تانک هێرشیان دەکردە سەرمان. لە هەموو شوێنێک شەڕ هەبوو، لە هەموو  خالێک شەڕ ڕووی دەدا. لە هەموو شوێنێک خوێنمان ڕشت، شەهید بووین، بریندار بووین، بەم شێوەیە گەیشتینە ناو شاری کۆبانی. لە هەموو لایەکەوە هەناسەمان لێیان بڕی. بە سابۆتاژ، نیشانشکێنی، کەمین، هەناسەمان لێیان بری بوو، لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان هەبوو. دوژمن نەیتوانی بە ئاسانی بگاتە کۆبانی.

ئەوان هەوڵیان دەدا خاڵێکی لاواز بدۆزنەوە. تاکتیکی دووەمیان ترساندن بوو. ئەوان دەیانویست بەرامبەرەکەیان بترسێنن، ترس و دڵەڕاوکێ دروست بکەن. بە تەقینەوە گەورەترین ترس و دڵەڕاوکێیان دروست دەکرد. بەڵام لە بەرامبەر ئەو تاکتیکە مانۆڕکردنانەدا، لە بەرامبەر تەقینەوەی گەورەدا، ئێمە دە ئەوەنە بەهێزتر چالاکیمان ئەنجام دەدا. تاکتیکی شەڕمان زۆر بوو. ئاستی مانۆڕەکردنمان زۆر بەهێز بوو. هەروەها چالاکی سابۆتاژمان پێشخستبوو. لە هەموو شوێنێک سابۆتاژ هەبوو، لە هەموو هەنگاوێکدا مینمان دانابوو. ئێمە شێوازێکمان بەکارهێنا کە لە هەر هەنگاوێکدا ئەگەری تەقینی مینێک هەبوو. ئەوان پشتیان بە تەقینەوەی گەورە بەستبوو، ئێمەش پشتمان بە دانانی مین بەستبوو بۆ لەناوبردنی تەقینەوەکانی ئەوان. لە هەر شوێنێک کە هەنگاویان دەنا مینێک دەتەقییەوە. تاکتیکەکەمان سەری گرت. بۆ ماوەیەکی زۆر نەیاندەتوانی بە یەکتر بڵێن مینەکان لە کوێن. لەبەر ئەوەی ئەگەر بە یکیان وتبا نەیدەتوانی بگەنە ئەو ناوچەیە. بۆ ئەوەی نەترسن و تووشی شڵەژان نەبن، نەیاندەوت. بۆیە هەر کەسێک لەو ڕێگایەدا تێدەپەڕی مینێک پێیدا دەتەقیەوە و کێ دەچوو بۆ ناو ماڵەکان مینێک پێدا دەتەقیەوە و لەناو دەچوو. لە کۆتاییدا تێگەیشتن کە کاری یەک و دوو کەس نییە، هەموویان لەناو دەچن. ئیتر نەیاندەتوانی بە ئاسانی بجوڵێن. ئەوان دەیانویست بمانترسێنن، بەڵام خۆیان ترسان، وایان لێ هات کە نەیان دەتوانی هەنگاو بنێن، کاتێک هەنگاوێکیان دەنا، لەناودەچوون.

دوای داگیرکردنی گردی میشتنور جارێکی دیکە بەدوای خەونی داگیرکردنی کۆبانێدا کەوتن. هێشتاش پێداگرییان دەکرد. هێزی پالپشتیان دەنارد. تانک و زرێپۆشیان دەنارد. ئەوان خەریکی کەشف کردنی ناوچەکە بوون. جارێکی تر کەس ناتوانێت گەل لەم خاکە دەربکات. تا ئێمە لێرە بین گەلەکەمان لێرە دەبێت. گەلەکەمان بەردێلێکی قورسیان دا و خوێنیش بڕێژێت، خاکی خۆی بەجێناهێڵێت. چەتەکانی داعش لەوە تێگەیشتن. ئەوان بە چاوی خۆیان بینییان کە یەپەگە لەناو ناچێت، ناتوانن گەلی کورد تێکبشکێنن. ڕێبەر ئاپۆ ئەم ئیرادەیەی لە هەموو شوێنێک دروست کردووە. ئیرادەی کوردی ئازادی خۆلقاند. ئیرادەی کوردی بەرخۆدێری دووبارە خۆلقاند. ئیتر کورد بە ئاسانی شکستی پێ نەدەهێنرا. کورد لە کۆبانێ بەرخۆدانیان کرد و تا ئێستاش بەرخۆدان دەکەن. کۆبانی بۆ جیهان بوو بە هێمای بەرخۆدان.

* لە فیلمی دیکۆمێنتاریی بەرخۆدانی سەدە وەرگیراوە.