بەرخۆدانی کۆبانی لە چاوی شەهیدانەوە

شەهید جودی ئامەد: بەرخۆدانی کۆبانی پەیوەستە بە بەرخۆدانی گوندی سەرزووری. بەرخۆدانی کۆبانی بە بەرخۆدانی ئەو ١٢ هەڤالەی کە لە سەرزووری بوون خۆلقێندرا

یاشار دومان (جوودی ئامەد) کە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە کۆبانێ شەهید بوو، یەکێکە لەو فیداییانەیە کە خەلکی شاری ئامەدە و بەشداری بەرخۆدانی کۆبانی بووە. لە ڕیزەکانی پێشەوە بەشداری ناو بەرخۆدان بوو، بۆ گەلەکەی شەڕی کرد و بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد. شەهید جودی ئامەد باسی لە بەرخۆدانی کۆبانی کرد.

بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانی، قسەکانی شەهید جودی ئامەد بلاو دەکەینەوە:

"ئەمڕۆ لە دێرەزۆر، لە موسڵ یان لە قەزا و شار و شارۆچکە جیاجیاکان شەڕ ڕوودەدات. بەلام هیچ کام لەو شەڕانە وەک شەڕی کۆبانی کاریگەری لەسەر جیهان نەبووە. چونکە کۆبانێ وەک سیمبولی ئەم شۆڕشە سەیر دەکرێت. کۆبانێ شوێنی هەنگاوەکانی سەرەتایە. هەر بۆیە بەرخۆدانی کۆبانی بەرخۆدانێکی گەورەیە، وەک بەرخۆدانی فەلەستین، وەک شۆڕشەکەیان. هەروەک چۆن بەرخۆدانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا ناوەند بوو، ئەمڕۆ کۆبانی بووەتە ناوەندی بەرخۆدان، هۆکاری دروست بوونی بەرخۆدانی گەورە ئەوە بوو کە ڕۆحی هاوڕێیەتی زۆر بەهێز بوو، ئەو هەڤالانەی کە ئەو کاتە ئەمەیان بینی، لەوە تێگەیشتن کە ئەگەر بەرخۆدانی کۆبانێ بەهێز بێت شەپۆلێکی گەورەی بەرخۆدان دروست دەبێت، بەرخۆدانی کۆبانێ لە بەرخۆدانی گوندی سەرزوورییەوە دەستی پێکرد، ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە بەرخۆدانی کۆبانێ تێبگەین، دەبێت سەرنج بخەینە سەر بەرخۆدانی ئەو ١٢ هەڤالەمان کە لە سەرزووری بوون، بەرخۆدانی سەرزوری سەرچاوەی بەرخۆدانە، بەخەیالی داعشدا نەدەهات کە لە ئاستێکی وەهادا بەرخۆدان بکرێت. چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد.

کە گەیشتمە گوندی تەحلیک سەرەتا کۆمەلێک خەلکی سڤیلم ناسی. بە گشتی هەموو خەلکی ناوچەکەم دەناسی. لەسەرەتادا ماوەیەکی زۆر لە کۆبانێ مابوومەوە، لەناو گەلدا کاری ڕێکخستنیم دەکرد. بۆیە بەلایەنی کەمەوە زۆربەی خەلکی ناوچەکەم دەناسی. کاتێک گەلەکەمم لەو حاڵەدا بینی گریام. دایک و پیرەکانم بینی کە ڕایان دەکرد. هەندێک لە بنەمالەکان دەیانگوت 'کوا ئەی مەگەر بەلێنتان نەدابوو ئێمە بپارێزن'. بە خۆمم وت خۆزگە مردبام و گوێم لەو قسەیە نەبووبا و ئەم دۆخەم نەبینیبا. بە خۆمم وت خۆزگەم بەو هەڤالە شەهیدانەی کە ئەم دۆخەیان نەبینی زۆر بەختەوەرن کە ئەم دۆخەیان نەبینیوە. ڕاستە، ئێمە بەڵێنمان داوە، بەڵام شایستەی هەڤالانی شەهید و گەلەکەمان نەبووین. یەپەگە هەبوو، کاری یەپەگە پاراستنی گەلە. ئێمە بەڵێنمان بە گەلەکەمان دا. ئەگەر گەلەکەمان نەبوایە یەپەگەش بوونی نەدەبوو.

بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدانێکی زۆر گەورە و مانادار بوو. شەڕی مان و نەمان بوو. ترسی ناو دڵی داعش و شەڕی ڕزگاریی گەلان بوو.

* لە فیلمی دیکۆمێنتاریی بەرخۆدانی سەدە وەرگیراوە.