'بەرخودانی گەریلا عەرشی داگیرکەرانی هەژاند'
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات سڵاویان لە 'مزگێنی نەورۆز'ی گەریلا کرد و رایانگەیاند، ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، خیانەت و داگیرکەری تێکشکاندووە.
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات سڵاویان لە 'مزگێنی نەورۆز'ی گەریلا کرد و رایانگەیاند، ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، خیانەت و داگیرکەری تێکشکاندووە.
راگەیەندراوەکەی بڕیارگەری ناوەندی پاراستنی گەل لەسەر توانای گەریلا بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، لە کانتۆنی فورات دەنگیدایەوە. بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات سڵاویان لە مزگێنی نەورۆزی گەریلا کرد و سەبارەت بەو بابەتە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
'بە شەو و رۆژ بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی مزگێنیەکە بووین'
دایکی شەهید چیا، ئەمینە یاسین سڵاوی لە گەریلاکانی ئازادی کرد و رایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان وتی، لە رۆژی نەورۆزدا مزگێنیەک دەدرێتە گەلەکەمان، بە شەو و رۆژ بە جۆش و خرۆشەوە تامەزرۆی ئەوە بووین".
ئەمینە یاسین دڵخۆشی خۆی بەهۆی مزگێنیەکەی گەریلاوە خستەڕوو و وتی، "ئێمە بەو مزگێنیە سەربەرزین، کە گەریلا بوونە خاوەن توانای ئەوەی بتوانن فرۆکەی دوژمن بخەنە خوارەوە. دڵمان گەرم و پڕ لە جۆش و خرۆشە. ئێمەش دەڵێین لێدەن گەریلا و عەرشی داگیرکەریی بڕوخێنن. بەو مزگێنی و بەرخودانە سەربەرزین".
'خیانەت و داگیرکەری بەم مزگێنیە تێکشکان'
زەهێ عەلی ئەیوبیش ئەوەی خستەڕوو کە ئیتر کۆتایی بە داگیرکەری و خیانەت هاتووە و وتی، "ئیتر سوپای تورکی داگیرکەر لە چیا ئازادەکان ئاسێ بووە و گیریخواردووە و رۆژانە گورزی قورسی لەسەر دەستی گەریلاکانمان بەردەکەوێت. ناتوانێت بەرامبەر بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی بوەستێتەوە. بە مزگێنی ئەوەی کە ئیتر گەریلا دەتوانن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری بخەنە خوارەوە هەم ماڵی بارزانی و هەمیش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پیلانەکانیان تێکدەچن. ئەو نەورۆزەی کە چاوەڕێی بووین ئاگرەکەی بەتینتر بوو، بە چالاکی شۆڕشگێڕی گەریلاکان".
زەهێ عەلی ئەیوب لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "گەریلا لەپێناو هەموو نەتەوەکاندا تێدەکۆشن، لە دژوارترین بارودۆخدا خۆڕاگری دەکەن. لە سەرماوسۆڵەدا و لەسەر بەفر لە بەرامبەر پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای داگیرکەری چالاکی شۆڕشگێڕی ئەنجام دەدەن. بەو چالاکیانەیان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ماڵی بارزانی هاوکاری ئەو دەوڵەتەیان گێژ کردووە.ئێمە چاوەڕێی مزگێنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆین، ئێمە ئەوەش مسۆگەر دەکەین".
'عەرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە مزگێنیەکە هەژا'
جیهان بۆزان ئەوەی خستەڕوو کە گەریلا عەرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری هەژانووە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "دوای مزگێنیەکە کە تیایدا راگەیەندرا کە گەریلا توانای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پەیداکردووە، شایی و ئاهەنگی نەورۆزمان دووقات بوو. بەو بەرخودانەش عەرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەژا. مزگێنیەکی بەنرخبوو. لە کۆبانێوە تا چیاکانی کوردستان سڵاو لە گەریلاکانمان دەکەین. چی دەبێت با ببێت تا سەر لە پشت گەریلاکانمان دەبین".
هـ. ب