بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی ٢ شەهید کرا
سەدان کەس چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی عەلی عوسمان و ئۆرهان محۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ تشرینی یەکەم شەهید بوون.
سەدان کەس چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی عەلی عوسمان و ئۆرهان محۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ تشرینی یەکەم شەهید بوون.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات، بۆ ٢ شەهیدی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر عەلی محەمەد عوسمان و ئۆرهان حوسێن محۆ، لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ تشرینی یەکەم شەهید بوون، خێوەتی سەرەخۆشی دانا.
خێوەتەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە شاری کۆبانێ دانرا، سەدان دانیشتووی شارەکە، ئەندامانی دامەزراوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەشداری مەراسیمەکە بوون.
لە بن خێوەتەکەدا، وێنەی شەهیدان و وێنەی ڕێبەری گەلی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.
پاش، ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی هەرێمی فورات، بۆزان خەلیل، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و تیشکی خستە سەر هێرشە دژوارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
ئەندامێکی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات، ماجیدە حەسۆ، گوتی: "شەهیدان بۆ ئازادی گەلی کوردستان گیانیان بەخشی. دەزانین ئەم مانگە، مانگی پیلانگێڕییە. هێرشەکەش بەردەوامیی پیلانگێڕییە. بەڵام تا دوایی تێ دەکۆشین.
بەناوی پارتە سیاسییەکانەوە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردی سوریایەوە (پەدەکەسە)، گەلۆ عیسا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد. ئاماژەی بەوە کرد هەرێمەکە لە قۆناغێکی هەستیاردایە، گوتی: "بۆ ئازادی گەلەکەمان بەرامبەر دوژمن تێدەکۆشین".