چالاکوانانی سێمالکا: گەمارۆ ناتوانێت بەرخۆدانمان ڕابگرێت، تەرمی شەهیدەکانمان دەوێت

لە سێمالکا بە پەدەکە وترا، ئەوان سەریان لەبەرانبەر سیاسەتی گەمارۆدان دانانەوێنن و پێویستە پەدەکە تەرمی شەهیدان ڕادەست بکاتەوە.

بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە لە خەلیفان شەهیدکران، چالاکی سێمالکا ٩٢ رۆژە بەردەوانە.

یەکێتی تەڤگەر گەنجانی دیموکراتی ناوچەی گرکێ لەگێ و تەل کۆچەری کانتۆنی قامشلۆ، ئەمڕۆ بەشداریان لە چالاکی سێمالکادا کرد.

چالاکوانان ئەمڕۆ لەلایەن خۆپیشاندەرانی تربەسپێ لە ژێر چادری چالاکیەکە پێشوازیان لێکرا.

دوای ئەوەی خۆپێشاندەران گەیشتنە دەروازەی پێشخابور، عەبدولحەلیم حەسەن هاوسەرۆکی یەکێتی ڕەنجدەرانی گرکێ لەگێ قسەی کرد و وتی، " لەگەڵ ئەوەی ٤ مانگە خۆپیشاندان بەردەوامە، بەڵام پەدەکە وڵامی داواکاری خۆپیشاندەرانی نەداوەتەوە و تەرمی شەهیدان ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکات.

عەبدولحەلیم حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، " چالاکوانان بە شەو ڕۆژ بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەشداری لە چادری چالاکیەکە دەکەن و هێرشیان نەکردووەتە سەر هیچ کەس و لایەنەک. پەیامیان بۆ پەدەکە ئاشکرایە کە وڵامی خانەوادەی شەهیدان بدەنەوە و تەرمی شەهیدان ڕادەست بکەنەوە."

هەروەها کردەوەکانی پەدەکە کە دەروازەکانی پێشخابور و ئەلوەلیدی داخستووە و کارێکی نامرۆڤانەی کردووە، شەرمەزار کرد.

عەبدولحەلیم حەسەن وتی، " هەرێمەکانمان گەمارۆدراون، گوند و پەرستگا دەکرێنە ئامانج، بەڵام لەگەڵ هەموو گەمارۆ و بۆردومانەکان گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەست لە ماف و دەستکەوتەکانیان بەرنادەن. لەبەرئەوەی پێکهاتەکانی هەرێمەکە لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەرخۆدان دەکەن."

خۆپیشاندەرانیش باسی ئەوەیان کرد کە چالاکیەکەیان تاوەکو رادەستکردنی تەرمی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ف.ق