چالاکی سێمالکا بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهیدان بەردەوامە

ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عامودێ سەردانی چالاکی سیمالکایان کرد و رایانگەیاند، تاوەکو تەرمی شەهیدان وەرنەگرنەوە، بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن.

چالاکی خانەوادەی شەهیدان بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهیدان کە لە ناوچەی خەلیفانی باشوری کوردستان لەلایەن چەکدارەکانی پەدەکەوە شەهیکران، ٨٩ رۆژە بەردەوامە.

ئەمڕۆش ئەندامانی ئەنجومەنی شەهیدانی عاموسێ سەردانی چادری چالاکیەکەی سێمالکایان کرد. ئەنجامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لەلایەن دانیشتوانی شاروچکەی گرباویەوە پێشوازیان لێکرا.

لەسەر ناوی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) سلاڤا ئەلریفاع رایگەیاند، ٨٩ رۆژە چالاکیەکەیان بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستاش پەدەکە داواکاری چالاکوانانی قبوڵ نەکردووە. سلاڤا ئەلریفاع وتی، " تاوەکو تەرمی شەهیدان وەرنەگرینەوە، دەست لە چالاکیەکەمان هەڵناگرین."

ف.ق