چالاکیەکەی کۆبانێ بۆ پشتگیری لە هێزەکانی گەریلا ٢ رۆژە بەردەوامە

لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر و یەکێتی ژنانی گەنج لە کۆبانێ چالاکیان ئەنجامدا. چالاکیەکە ٢ رۆژە بەردەوامە.

لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر و یەکێتی ژنانی گەنج لە کۆبانێ چالاکیان ئەنجامدا. لە ناوچەکانی سڕین، قنێ، چەلەبیێ، شێران، ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەشداریان لە جالاکیەکەدا کرد.

لە چادری چالاکیەکەدا پانکارتی ' لەدژی داگیرکەری بژی بەرخۆدان' ، ' نا بۆ خیانەت'، ' بژی برایەتی گەلان، بژی بەرخۆدانی گەریلا' ، ' نا بۆ خیانەتی پەدەکە' هەڵواسران و چادرەکە بە وێنەی شەهیدان خەمڵێنرا.

لوتفیە سلێمان لەسەر ناوی ئەنجومەنی ناوچەی شێران باسی لە خیانەتی ماڵباتی بارزانی کرد و وتی، " ئێمە خیانەتی ماڵباتی بارزانی شەرمەزار دەکەین. ئیدی بەسە بۆ خیانەت، دەست لە پشتگیریکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەن، لەبەرئەوەی ئێوەش لەناودەبات."

لوتفیە سلێمان رایگەیاند کە هیچ کاتێک تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن و وتی، " هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەن و لەبەرانبەر هیچ کەسێک دانانەون. ئێمەی گەلی کورد خاوەن ئیرادەین."

ف.ق