چالاکیەکەی سێمالکا بەردەوامە: تاوەکو وەرگرتنی تەرمی شەهیدان لێرەین

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەروازەی سنوری سێمالکا بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلا شەهیدەکان ٨٥ رۆژە بەردەوامە.

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەروازەی سنوری سێمالکا بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلا شەهیدەکان ٨٥ رۆژە بەردەوامە.

دەزگا و ناوەندەکانی سەر بە تەڤ دەم و ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەی تەل کۆچەری کانتۆنی قامشلۆ ئەمڕۆ چالاکیەکەی دەور وەرگرت.

محەمەد عەبدولعەزیز  ئەندامی تەڤ دەم لە هەرێمی دێرک قسەی کرد و کردەوەکانی پەدەکە و داخستنی دەروازە سنوریەکانی شەرمەزار کرد.

محەمەد عەبدولعەزیز بانگەوازی چەکدارانی پەدەکە و چەتەکانی رۆژی کرد و وتی، " ئێوە بە خۆڕادەستکردنی فاشیزمی تورک، ناتوانن خزمەتی گەلی کورد بکەن. ئەو کردەوەیە سیخوڕی و چەتەتیە. هەڵکەندنی خەندەق لە دەوری رۆژئاوا و داخستنی دەروازەکان خزمەتی پیلانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکات."

هەروەها بەم شێوەیە قسەی کرد، " ئەو گەریلایانەی کە کوردستان دەپارێزن و کاتی هێرشی چەتەکانی داعش فریای شەنگال و هەولێر کەوتن، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران." هەروەها بانگەوازی لە پەدەکە کرد و رایگەیاند، ئەگەر گەریلا نەبوونایە ئێوە پارویەکی ئاسان دەبوون بۆ داگیرکەری تورک."

محەمەد عەبدولعەزیز باسی ئەوەی کرد کە تاوەکو تەرمی شەهیدان رادەست نەکرێتەوە، چالاکیەکەیان بەردەوام دەبێت.

ف.ق