چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا: هێرشکرایە سەر بارەگای هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرشی کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە تەنەف-ی سوریا.

رێکخراویی مافەکانی مرۆڤ سوریا بڵاویکردەوە، لە بنکەی تەنەفی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دەنگی تەقینەوە بیستراوە. ڕاشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکانیان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرشیان کردووەتە سەر کۆگایەکی خۆراک و مزگەوتێک و تەقینەوەکانیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا بوون.
تا ئێستا ئاشکرا نەبووە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەر بە کوێ بوون.
ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە، لە ناوچەیەک بە دووریی ٥٥ کیلۆمەتر لە بنکەی تەنەف و لەسەر سێگۆشەی عێراق و ئوردن و سوریا، سوپای مەغاویری سەورە دەستی بە جموجوڵ کردووە.
ئەوە یەکەمجارە هێرشێکی لەو شێوەیە لە دژی بنکەى هاوپەیمانمان لە تەنەف ئەنجام بدرێت.
ژ.ت