چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام مناڵێکیان کوشت

چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە گوندی زیبان سەر بە دەیرەزۆر مناڵێکیان بە ناوی عەبدولڕەوف عوبەید ئەلخەڵەف کوشت.

پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە (قەسەدە) ڕێگە نەدرا  بە دزەکردنی چەتەکانی سەر بە حکومەتی شام لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە دەیرەزۆر، چەتەکان و هێزە ئێرانییەکان لە دەیرەزۆر ماڵێکیان لە گوندی زیبان تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا مناڵێک بە ناوی عەبدولڕەوف عوبەید ئەلخەڵەف کوژرا.