'چوارپارچەی کوردستان لە کۆبانێ بووە یەک پارچە'

یەک لە شایەتحاڵانی بەرخودانی شەڕی کۆبانێ عەدلێ بەکر وتی، "لە شارێکی بچووک لێمە لەپێناو مان و نەماندا خۆڕاگریمان کرد و سەرکەوتین".

یەک لە شایەتحاڵانی بەرخودانی کۆبانێ عەدلێ بەکر بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

عەدلێ بەکر باسی لە شەڕی رزگارکردنی کۆبانێ کرد و وتی، "ئێمە تەنیا سوێندی سەرکەوتنمان خواردبوو. لەم شارە بچوکە داستانی قارەمانی نوسرایەوە. دوای ئەوەی رێبەر ئاپۆ سەفەربەری راگەیاند، خوێندکارانی ئەو لە بەرامبەر تاریکی دواکەوتوویی خۆڕاگرییان کرد و داعشیان شکستدا".

عەدلێ بەکر باسی لە خاوەنداریکردن لە کۆبانێ لەسەر ئاستی کوردستان و نێونەتەوەیی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە چوار پارچەی کوردستان لە کۆبانێ بوونە یەک پارچە و رایگەیاند: "هەموو شوێنێک کۆبانێ بوو. هەر چوار پارچەی کوردستان لە کۆبانێ بووە یەک پارچە. رێبەر ئاپۆ لە دژی چەتەکانی داعش بووە ئیرادە و خۆڕاگری. ژنانی ئازاد بسکی خۆیان هۆنیەوە و چەکیان هەڵگرت. ئێمە دەمانزانی کە سەردەکەوین. تەنیا سوێندمان بۆ ئازادی خوارد و وتمان کە ئێمە هەین".

ئەو شایەتحاڵەی بەرخودانی کۆبانێ هێمای بۆ ئەوەش کرد کە لە بەرامبەر تانکەکاندا بە کڵاشینکۆف خۆڕاگری کرا و وتی، "١٣٤ رۆژ بە چەکی سوک لە بەرامبەر تانکەکان خۆڕاگری کرا. ئێمە بەڵێنمان دابوو، کە چەتەکانی داعش لە کۆبانێ تێکدەشکێنین. بەڵێنەکەمان بردە سەر و داعش تێکشکێندرا. لە راستیدا ئێمە بێ نان، بێ یاو و بێ خواردن بووین، بەڵام خۆبەدەستەوەدانمان قەبوڵ نەکرد. بە هێزی ئارینەکان خۆڕاگرییمان کرد. بووینە ئەو هێزەی کە تەنیا رێگەی بەرخودانمان گرتبووەبەر".

عەدلێ بەکر دەستنیشانی کرد کە بە رۆحی بەرخودانی کۆبانێ ئەوان سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرینیش رزگار دەکەن و وتی، "کۆبانێ بووە قەڵا بەرخودان. شکستی داعش بۆ دەوڵەتی تورک بووە دەرد و مەراق، دوای ئەوە رۆژانە هێرش دەکات. دەیگوت کۆبانێ لە ئان و ساتی کەوتندایە، دەکەوێت. بەڵام کۆبانێ قەڵا بەرخودانە و ئێمە سەرکەوتین".