داگیرکەران بۆردوومانی تل تەمر و عەین عیسایی کرد
داگیرکەران سایلۆی گەنمی لە تل تەمر و وێستگەی ئاوی لە عەین عیسا بۆردوومانکرد.
داگیرکەران سایلۆی گەنمی لە تل تەمر و وێستگەی ئاوی لە عەین عیسا بۆردوومانکرد.
هێزە داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گرووپەکانی تۆببارانی گوندی ئەلکێفی تل تەمری کرد و لە تل تەمر سایلۆی گەنمی بۆردوومانکرد.
هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەردەوامی هێرشەکانیاندا بۆردوومانی وێستگەی دابەشکردنی ئاویی خواردەنەوەی گوندی ئەلفەستای لە ڕۆژئاوای عەین عیسا دەکەن.
چەند کاتژمێرک پێشتریش، داگیرکەران لە دژی گوندەکانی خالیدییە و هوشان لە ڕۆژئاوای عەین عیسا و گوندی موشەرەفە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دەستی بە بۆردوومانکردبوو.