داگیركەران دوو منداڵی تریان لەعەفرین رفاند

دەوڵەتی داگیركەری تورك لەعەفرین دوو منداڵیان رفاند و بۆ ئازادكردنیان داوای جەزیە"فدیە" لەبنەماڵەكانیان دەكەن.

چەتەكانی سەر بەدەوڵەتی داگیركەری تورك لەگوندی چاوكانیانی سەر بەشێرئاوای عەفرین دوو منداڵیان رفاندوە. بەگوێرەی زانیاریەكان لەهەرێمەوە بۆ سەربەست بەردانیان منداڵەكان چەتەكان داوای جەزیە دەكەن.
هەر بەگوێرەی زانیاری ناوی ئەو دوو منداڵە وەهایە؛ زەینەب عەلی خەلیل"٧"ساڵی و ئیبراهیم ئەحمەد ئیبراهیم"٩" ساڵانن و هەر دوو منداڵیش لە ٢٧ی ئادار لەلایەن چەتەكانەوە رفێندراون و تا هەنووكەش چارەنووسیان نادیارە.
دەوڵەتی توركی داگیركەر لە ٢٩ی ئادار گوندی قیبارێ گەنجێكی تر بەناوی ئەیوب سەمیر نەجاریان رفاندبوو.
دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی هاوپەیمانی لە ئاداری ٢٠١٨ەوە بەملاوە لەعەفرینی داگیركراودا، لەهەرێمەكەدا سیستەمێكی تیرۆر و چەتەگەری لەو چەتانەی هاوكاری دامەزراندووە و لەو هەرێمانەدا، رفاندنی خەڵكی، كۆشتنی بكەر نادیار، ئەشكەنجە، كۆچبەری بەزۆرەملێ وەكو پیشەیەكی هەمیشەیی و رۆژانەیی لێهاتووە و بەرێوە دەبەن.
هـ . ب