داگیرکەران گوندەکانی عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەرای عەفرین و گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد.

بەپێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی تەل ئاجار، ئەلقەمیە، مەشتەل و مەرەنازی ناوچەی شەریای عەفرینیان تۆپباران کردووە. راگەیەنرا کە تاوەکو ئێستا ٤٠ گولە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون.

سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد کە سوپای داگیرکەری تورک هەروەها گوندەکانی عەین دەقنە. بێلونیێ، شێخ عیسا و سەموق و بەنداوی شەهبای کانتۆنی شەهبای تۆپباران کردووە و ٧٠ گولە تۆپ بەر ئەو گوندانە کەوتوون.

لەسەر ئاسمانی منبجیش درۆنی دەوڵەتی تورک دەگەڕێن و کاتژمێر ١٢:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک لەدژی ناوەندی کۆبانێ هێرشی ئەجامدا، گولە تۆپێک بەر باڵەخانەیەکی سەر ڕێگەی ٤٨ کەوتووە.

ف.ق