داگیرکەران گوندەکانی تل تەمر، کۆبانێ و عەین عیسایان بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل تەمر، کۆبانێ و عەین عیسای بە شێوەیەکی چڕ بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە لە ئاسمان و زەویەوە بۆردومانی هەرێمەکانی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا دەکات، ئێوارەی دوێنێش گوندەکانی تل تەمر، کۆبانێ و عەین عیسای تۆپباران کرد.

داگیرکەران گوندەکانی گۆزەلیە، ئوم ئەلکێف و تل جومای تل تەمریان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی خرابیسان، زۆرمخار و شێخلەری ژورینی کۆبانێی بۆردومان کردووە.

لە عەین عیساش دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیگوندەکانی سەیدا و رێگای ئێم فۆڕیان بە کاتیۆشا بۆردومان کرد. هەر لەو ناوچەیە داگیرکەران هەروەها بۆردومانی گوندی جدەیە و کەمپی عین عیسایان کرد.

سەبارەت بە هێرشەکان زانیاری ورد دەست نەخران.

هـ . ب