داگیرکەران منبجیان بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی درەنگانی دوێنێ نیوەشە باکوری ڕۆژئاوای منبج-یان بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی درەنگانی دوێنێ نیوەشە باکوری ڕۆژئاوای منبج-یان بۆردومان کرد.
ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردەوە، دوێنێ سەعات ١٢ و نیوی شەو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی دەندەنییە و سیادە لە باکووری ڕۆژئاوای منبجیان تۆپباران کردووە.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنەکە، ٢٢ تۆپ لە گوندی دەندەنییە و لە گوندی سیادێ ٣ تۆپ کەوتووتە خوارەوە.