داگیرکەران ئاگریان لە زەوی و زارەکانی شێراوا بەردا

سوپای داگیرکەری تورک، ئاگری لە زەوی و زارەکانی گوندی مەریەمین هەتا عەنابیکی شارۆچکەی شێراوە بەردا.

 سوپای داگیرکەری تورک ئاگری لە زەوی و زارەکانی گوندی مەریەمین هەتا عەنابیکی شارۆچکەی شێراوە بەردا. بەو بۆنەوە زۆرێک لە گوندەکانی شارۆچکەی شێراوای عەفرین ئاگری لێکەوتەوە. ئاگرەکە لە گوندەکانی شەوارخا، تاتمەڕاش و تنبێ، مالکیە بڵاوەی کردووە.

داگیرکەران ئاگریان لە کێڵگەکانی گوندی باسیلێ بەردا و لە ناوچەی دارستانی گوندی سۆکسانێلدا بڵاوبووەوە.