دانیشتوانی قامیشلۆ ڕێپێوانیان کرد: کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت
دانیشتوانی قامیشلۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە.
دانیشتوانی قامیشلۆ بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشانیان بەرز دەکەنەوە.
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دانیشتوانی شاری قامیشلۆ کانتۆنی جەزیرە بە دروشمی "ناتوانن بە هێرش و گەمارۆدان ئیرادەمان بشکێنن" ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەری خۆسەری کانتۆنی جزیرە، پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، کۆنگرەی ستار، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) و سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری قامیشلۆ بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "نا بۆ داگیرکاری" و "نا بۆ خیانەت" وترانەوە. هەروەها له میانەی ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و نووسراوی شەرمەزارکردنی هێرشەکان بەرزکرانەوە.
ڕێپێوانە جەماوەرییەکە لە بازنەی سۆنی شاری قامیشلۆ دەستی پێکرد و تا مەیدانی محەمەد شێخۆ ڕۆشنبیر و هونەرمەندی کورد بەردەوام بوو. لە کۆتایی ڕێپێوانەکە جەماوەر گردبوونەوە و دوای خولەکێک ڕێز و بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئازادی، ئاید ئیبراهیم، ئەندامی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) قسەی کرد و وتی:"داوا لە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکەین هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلەکەمان ڕابگرن و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان مسۆگەر بکەن. هەروەها ئێمە بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە و دەڵێین هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت".
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بمرێت خیانەت" کۆتایی پێهات.