دانیشتوانی ھەرێمی فورات بەشداریان لە پرسەی شەهید ئاواز چیا کرد
بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شەهید ئاواز چیا (دژوار عیسا)، دەیان کەس لە بنەماڵەی شەهیدان و دانیشتوانی ھەرێمی فورات سەردانی گوندی بیری ڕەمێ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ-یان کرد.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شەهید ئاواز چیا (دژوار عیسا)، دەیان کەس لە بنەماڵەی شەهیدان و دانیشتوانی ھەرێمی فورات سەردانی گوندی بیری ڕەمێ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ-یان کرد.
دەیان کەس لە دانیشتوانی ھەرێمی فورات، دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بنەماڵەی شەهیدان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شەهید ئاواز چیا (دژوار عیسا)، کە لە ڕووداوێکدا لە کۆبانێ بریندار و دواتر شەھید بوو و دەربڕینی ھاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی، سەردانی گوندی بیری ڕەمێ لە ڕۆژئاوای کۆبانێ-یان کرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەحمەد خوجە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە هەرێمی فورات وتی: ئەوان لە پێناو ئازادی لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشان دەکەن.
لە پرسەکەدا دروشمی 'شەهید نامرن' وترایەوە.