دانیشتووانی عەفرین و شەهبا دژی داگیرکاری ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا لە ٦ هەمین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانیان کرد.
دانیشتووانی عەفرین و شەهبا لە ٦ هەمین ساڵیادی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ڕێپێوانیان کرد.
بۆ شەرمەزارکردنی ڕۆژی ٢٠ ی کانوونی دووەم، ڕۆژی دەسپێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین هەزاران دانیشتووی عەفرین و شەهبا ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشـمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی ڕزگاری عەفرین و کوردستان و هەرێمە داگیرکراوەکانە" و چڵی زەیتون و وێنەی شەهیدان و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
لەسەر ناوی ئیدارەی هەرێمەکە مستەفا حەسەن و لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین و شەهڤا موشیرە ڕەشید قسەن کرد، دووپاتکرایەوە گەل هەمیشە لەسەر ڕێچکەی شەهیدان و ڕوانگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.
مستەفا حەسەن گوتی: "ئەوە ٦ ساڵە گەل بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە بێ پچڕان بەرخۆدان دەکات".
موشیرە ڕەشید ئاماژەی بەوە کرد لە سەرەتای شۆڕشەوە عەفرین شوێنێکی ئارام بوو، هەزاران کەس لە ناوچەکانی سوریاوە ڕوویان دەکردە عەفرین، دەوڵەتی تورک چەتەکانی لەسەر سنوور دانابوو، بەڵام گەلی عەفرین خاکەکەی خۆی دەپارست و پێشوازی لە گەلی سوریا دەکرد.