دانیشتووانی هەرێمی فورات دژی هێرشەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان
هەزاران دانیشتووی هەرێمی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هاتنە گۆڕەپان و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.
هەزاران دانیشتووی هەرێمی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هاتنە گۆڕەپان و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕژانە گۆڕەپانەکان. جەماوەر لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆگان"، "فاشیست ئەردۆگان" و "بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدەین" بەرزکرانەوە.
ڕێپێوان تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو. لەوێ ڕێز لە گیانی شەهیدان گیرا. پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات، محەمەد شاهین، گوتی: "بە پاساوی جیا بەنیازی قڕکردنن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد بنیات نراوە. لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە هێرش دەکەنە سەر خاکی ئێمە. بە پاساوی چالاکییەکەی ئەنقەرە هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی ئێمە زیاد کرد. ئێمە دژی هەموو هێرشەکان دەوەستینەوە و سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" کۆتایی هات.