ئه‌و دیواره‌ی له نێوان رۆژئاوا و باشوری كوردستاندا دروست ده‌كرێت، له كۆبانێ به رێپێوانێك شه‌رمه‌زار و ریسوا كرا.
چالاكیه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره‌ی ستاری ناوچه‌ی قینێ ساوكرا و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قینێ ده‌ستیپێكرد، تا به‌رده‌م وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی ناوچه‌كه به‌رده‌وام بوو.
له رێپێوانه‌كه‌دا "نا بۆ خیانه‌ت" وترایه‌وه.
دوای رێپێوانه‌كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان به خوله‌كێك بێده‌نگی رێز له شه‌هیدان گیرا و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنگره‌ی ستار له ناوچه‌ی قینێ سوعاد شێخ ده‌میر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
له لێدوانه‌كه‌دا ئاماژه به هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك درا و ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه په‌ده‌كه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی داوه شۆڕش تێكبدات و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌موو كات به‌رامبه‌ر به خیانه‌ت و ناپاكی ده‌وه‌ستنه‌وه.
سوعاد ده‌میر راشیگه‌یاند، كه به پشتیوانی په‌ده‌كه ئێستا دیوار له نێوان رۆژئاوا و باشوری كوردستان دروست ده‌كرێت و وتی، "ئێمه درێژه به تێكۆشانی خۆمان له دژی ناپاكی په‌ده‌كه ده‌ده‌ین".
چالاكیه‌كه به دروشمی "بێ سه‌رۆك نابێت"، "مردن بۆ خیانه‌ت" كۆتاییهات.
هـ . ب