دانیشتووانی قامشلۆ دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی قامشلح هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

دانیشتوانی شاری قامشلۆ لە شاروچکەی گرباوی لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شاروچکەی زرگان و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و هێرشی سەر کۆبانێ، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم ئەنجومەنی شاروچکەی گرباوی دەستیپێکرد. چالاکوانان پانکارتی 'بکوژ ئەردوغان' و 'لەبەرانبەر کوشتن و کۆچبەرکردن، ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانمانەوە بەرخۆدان دەکەین' بەرز کردەوە.

سلاڤا ڕفاعی ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و وتی، " هێرشی ئەردۆغانی سەرچەتەی داعش ماوەیەکە لەسەر باشوری کوردستان بە هاوکاری ناتۆ بەردەوامە. دەوڵەتی تورک نەیتوانی لە بەرانبەر گەریلا بوەستێتەوە، بۆیەش هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا و شەنگالی زیاتر کردووە."

فادیە ئیسماعیل ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە گرباوی رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێرشەکانی دەیەوێت مەترسی بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بکات، بەڵام لە سایەی بەرخۆدانی قەسەدە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بەدی نایەت.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' شەهیدان نامردن' کۆتایی هات.

ف.ق