داعش لە بیابانی سوریا هێرشێکی ئەنجامدا: ٣٤ سەربازی شام کوژران

ئەنجومەنی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند کە: چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حکومەتی شام و لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣٤ سەرباز کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سۆهەر، هێرشەکە لە بیابانی ڕەساف ئەنجامدراوە کە دەکەوێتە سێگۆشەی ڕەققە – حومس و دێرەزۆر.

ڕاگەیەندرا کە لەو هێرشەدا ٣٤ سەربازی حکۆمەتی شام کوژراون. جگە لەوەش فڕۆکەکانی ڕوسیا چەتەکانی داعشیان لە دەشتی ڕەساف کردۆتە ئامانج.

باس لەوەش کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامی چەتەکان کوژراون، بەڵام کوژراوانی داعش نەزانراوە.