ده‌وڵه‌تی تورك له شێراوا هاوڵاتییه‌كی كوشت
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین هاوڵاتیه‌كی به ناوی سه‌عید ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی كوشت.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین هاوڵاتیه‌كی به ناوی سه‌عید ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی كوشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌كان وه‌رگیراون، چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی ئه‌لشامی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گوندی بی ناوچه‌ی شێراوا هاولاتیه‌كیان به ناوی سه‌عید ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ كه به "ئه‌بو لوقمان"ناسراوه كوشتووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان سه‌عید ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی به تراكتۆره‌كه‌ی خۆی ده‌چوو بۆ گوندی غه‌زویه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێداویستی خواردن بكرێت، به‌ڵام كاتێك له گونده‌كه ده‌رچووه ٢ ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی فه‌یله‌ق ئه‌ل شام دوای ده‌كه‌ون و دواتر سه‌عید به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه. به پێی سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كان تاوانی كوشتنه‌كه په‌رده‌پۆش بكه‌ن، تراكتۆره‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ی مردن سه‌عید ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی وه‌ك رووداوی هاتووچۆ ده‌ربكه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كان تشتڕاستیان كرده‌وه كه سه‌عید به گولـله‌یه‌ك كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه كوژراوه و وتی، "چه‌ته‌كان ته‌رمی ئه‌ویان خستوه‌ته توره‌كه‌یه‌كی ره‌ش، به بنه‌ماڵه‌كه‌یان وتووه كه سه‌ری توره‌كه‌كه نه‌كه‌نه‌وه و زوو به‌خاكی بسپێرن. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه پێداگربوون كه توره‌كه بكه‌نه‌وه و دواتر به خاكی بسپێرن. ئه‌و كاته بینیویانه كه گولـله‌یه‌ك له‌سه‌ری دراوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاولاتیه‌ی كوژراوه به‌هۆی ترسه‌وه ناتوانن باسی بابه‌ته‌كه بكه‌ن".
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه كه سه‌عید و كوڕه‌كه‌ی پێشتریش چه‌ند جار له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه رفێنرابوون و ئه‌شكه‌نجه‌درابوون و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكرابوو.
هـ . ب