ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌ین عیسا و كۆبانێ
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس عه‌ین عیسا و گونده‌كانی رۆژئاوای كۆبانێ بۆردومان ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس عه‌ین عیسا و گونده‌كانی رۆژئاوای كۆبانێ بۆردومان ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به تۆپ، هاوه‌ن و موشه‌كی گڕاد گونده‌كانی دبس، خالدیه، هۆشان، جدیده و مهعلهك، هه‌روه‌ها كه‌مپی عه‌ین عیسا، خواردنگه‌ی ساقر و رێگای ئێم فۆر بۆردومان ده‌كات.
هاوكات بۆردومانی گونده‌كانی سه‌یدا، فاستا، جه‌هبه‌ل، مشێرفه و ساكیرۆ، شارۆچكه‌ی هیشه، خوارنگه‌ی نه‌خیل و كۆگاكانی رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا ده‌كات.
گوندێكی قه‌رتاج له نزیك باره‌گای رووسیا و رێگای نێوان عه‌ین عیسا-تل سه‌مین-قه‌رتاج بووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی داگیركاری.
به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌وڵه‌تی توركی زیاتر له ١٥٠ تۆپ، هاوه‌ن و موشه‌كی گرادی هاویشتووه.
كۆبانێ
سوپای توركی داگیركه‌ر له ئێستادا به چه‌كی قورس بۆردومانی گونده‌كانی زۆر مخار و شێخله‌ری سه‌روو له رۆژئاوای كۆبانێ ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی تورك له باره‌گاكانی قهرقامیشی جهرابلۆسهوه گونده‌كان بۆردومان ده‌كات. ئه‌و باره‌گایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له به‌رده‌م گوندی زۆر مخار له لاكه‌ی تری چه‌می فوراته.
هـ . ب