ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشی زه‌مینی كرده سه‌ر زرگان: ٥ كه‌س برینداربوون
به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر گوندی ئه‌لئه‌سه‌دیه‌ی ناوچه‌ی زرگان كه به تۆپ ئه‌نجامدرا، پێنج كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه برینداربوون.
به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر گوندی ئه‌لئه‌سه‌دیه‌ی ناوچه‌ی زرگان كه به تۆپ ئه‌نجامدرا، پێنج كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار سوپای توركی داگیكه‌ر دوێنێ به شه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی زرگان له كانتۆنی حه‌سه‌كه.
گوندی ئه‌لئه‌سه‌دیه له باكوری ناوچه‌كه بۆردومان كرا. له ئه‌نجامدا پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك برینداربوون.
زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون به‌م جۆره‌یه: محه‌مه‌د ئه‌لزاهیر ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، به‌رائی مه‌حمود ئه‌لزاهیر ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، نه‌رجس مه‌حمود ئه‌لزاهیر ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و شه‌فه‌ق مه‌حمود ئه‌لزاهیر ته‌مه‌ن ٩ ساڵ و خزمی هه‌مان بنه‌ماڵه به ناوی یناس ئیسماعیل خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ.
هـ . ب