بە دیمەن

دەنگی بەرخۆدانی ئەکین مێردین دۆزا

٧ی ئاداری ٢٠١٨، ڕۆژێک بوو کە گەلان قەد لەبیری ناکەن. ئەو ڕۆژە ئەکین مێردین دۆزا (ئەڤین ئاسڵان) گەیشتە بەرزترین ئاستی ئازادی، بەرخۆدان و فیداکاری و گیانی خۆی بەخت کرد.

ئەکین لە ساڵی ١٩٩٨ لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەشیرەتی توری لەدایک بوو، بەهۆی قەتڵ و کوشتنەکانی "نادیاری تاوانبار" کە لەلایەن ژیتێمەوە ئەنجام دەدرا، لە ساڵانی ١٩٩٠ ناچار بووە لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچ بکات و ڕێگای ئاوارەبوون بگرنەبەر. بۆ ئەو ئەم دەربەدەر بوونە تەنیا گۆڕینی شوێن نەبوو، بەڵکوو هێرشکردن بوو بۆ سەر زمان و شوناسەکەیشی. بەم شێوەیە ئاکین هەر لە تەمەنی گەنجیەوە فێری بەرخۆدان دەبێت و تووڕەیی پیرۆزی خۆی لەناخی خۆیدا گەشە پێدا.

سەرەڕای هەوڵی جۆراوجۆر بۆ ئاسمیلەکردن، زمانی دایکی کوردی خۆی دەپارێزێت و بەرخۆدانی کولتووری وەک شێوازێکی ژیان هەڵدەبژێرێت. ئەو نەتەنیا پارێزەری زمان بوو، بەڵکوو چاوی لە داهاتووش بوو، تێگەیشتن لە تێکۆشان بۆ بوونی گەلەکەی بەلاوە زۆر گرنگ بوو. هەروەها ئازاری ئەو کوشتنە تاوانبارانەی کە کەس نەیدەزانی کێ ئەنجامی دەدەا، گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و سیاسەتەکانی ئاسمیلەکردن لە شارە گەورەکاندا، سەرهەڵدان و توڕەیی گەورەی لە ناخیدا دروستکرد. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادیی کوردستانەوە کرد، هەستەکانی کرد بە بەرخۆدانی ئەفسانەویی. ئاکین لە کاروباری سیاسی، کولتووری ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەرگرت و زیاتر ناسنامە و تێکۆشانی بەهێزتر کرد.

لە ساڵی ٢٠١٨ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەفرین زۆر توند بوو. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئاکین بەبێ دوودڵی بەپەلە روودەکاتە بەرەکانی شەڕ. دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدان، لە شاری تەرمشا لە ناوچەی شیە، بەبەردەوامی دژی داگیرکەران شەڕی کرد و دوای شەڕێکی حەماسی، لە لایەن دوژمنەوە گەمارۆدرا. ئاکین کە ئامادە نەبوو تەسلیم بێت، لە ٧ی ئاداری ٢٠١٨، بۆ ئازادی و کەرامەتی گەلەکەی چالاکی فیدایی ئەنجامدا، بە بۆمبەکەیەوە لە دڵی دوژمندا خۆی تەقاندەوە و بوو بە سەمبۆلی بەرخۆدان.

ئەکین مێردین دۆزا تەنها شەڕڤانێک نەبوو، بەڵکوو بەهێزترین بەرگریکاری یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی بوو. ژیانی ئەو ڕەمزی تێکۆشانی یەکلاکەرەوەی گەلە بۆ ئازادی و تێکۆشانی پاراستنی شوناس بوو.

لە ٧ی ئاداری ٢٠١٨، ئەکین مێردین دۆزا کولتوورێکی بەرخۆدانی بەجێهێشت کە قەد لەبیرناچێتەوە. ناوی ئەو بوو بە هێمایەک لە مێشکی گەلەکەیدا. یادی ئەکین مێردین دۆزا و چالاکییە فیداییەکەی و ئازایەتییەکەی بۆ هەمیشە لە مێژووی گەلەکەی بۆ ئازادی دەبێتە مایەی ئیلهام. بەم شێوەیە ناوی ئەکین مێردین دۆزا نەک هەر وەک شەڕڤانێک، بەڵکوو وەک قارەمانێک کە گیانی خۆی لە پێناو ئازادی گەلەکەیدا بەخت کرد، لە لاپەڕەکانی مێژوودا بۆ هەمێشە دەمێنێتەوە. لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی وەک ئاگرێک لە دڵماندا دەسووتێت و دەمێنێتەوە.