دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ ناوچەی رۆژئاوای تۆپباران کرد

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی دێرجمێکی شێراوا و گوندی سەیدای عەین عیسا. لە هەمان کاتدا گوندی نەخیل رەستۆرانی عەین عیسا، کەمپی عەین عیسا و گوندی سلوکی گرێ سپی تۆپبارانکران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٥:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندی خربەت شەعیری زرگانی سەر بە کانتۆنی حەسەکەی تۆپباران کرد.

کاتژمێر ١٤:٢٠ گوندی گۆزەلی تەل تەمر تۆپباران کرا.

ف.ق