دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی عەین عیسا و گرێ‌سپی تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی عەین عیسا و گرێ‌سپی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٦:٣٠ ـەوە گوندەکانی عەین عیسا و گرێ‌سپی تۆپباران دەکات.

ئەوە ئاشکرا کراوە، لە هێرشەکەدا گوندەکانی بیر کینۆ و حوریە لە ڕۆژئاوای کانتۆنی گرێ‌سپی، هەروەها گوندەکانی عەلیمات و مەستورە و حۆشان و خالیدیە و معەلەق و ڕێگەی M4 بە تۆپ و هاوەن تۆپباران دەکرێن.