دەوڵەتی تورک ٧٠٠ داری دیکەی زەیتونی لە عەفرین بڕیەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێراوای عەفرین نزیکەی ٧٠٠ داری دیکەی زەیتونی بڕیوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکانی فەیلەق ئەلشامی سەر بە ئەنقەرە، نزیکەی ٧٠٠ داری دیکەی زەیتونیان بڕیوەتەوە و لە بازارەکان دەیفرۆشن.

راگەیەنرا کە ٢٥٠ دار موڵکی کەسێکن بە ناوی عەبود بەکرد.

باخەکەی عەبود بەکر لەسەر رێگەی کەفەر نەبۆ و برج حەیدەری ناوچەی شێراوایە.

بە سەدان هەزار داری زەیتون بڕاونەتەوە،  یاخود سووتێنراون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینی داگیر کرد و دەستی بە تیرۆر و تاڵان کرد. لەگەڵ فرۆشتنی زەیتونی عەفرین لە بازارە جیهانیەکان، بە سەدان هەزار داری بڕێوەتەوە و سووتاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا کە لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا بڵاویکردەوە، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ٣٣٣ هەزار و ٩٠٠ دار زەیتون و داری جۆری دیکە بڕاونەتەوە. هەروەها ١٢ هەزار دار زەیتون و داری جۆری دیکە سووتێنراون.

ف.ق