دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆش چەندین ناوچەی رۆژئاوای بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆش چەندین ناوچەی رۆژئاوای بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆردومان دەکات.
هێرشەکان راستەوخۆ لە دژی مەدەنییەکان و ژێرخانی مەدەنی ئەنجام دەدرێت.
کاتژمێر ١٥:٠٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندەکانی سەیدا و خالدیەی عەین عیسا و رێگا ئێم فۆر بۆردومان کران.
دەورەبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ دوو گوندی بەنێی شێراوا بە کاتیوشا بۆردومان کران. نزیکەی ٣٠ تۆپی کاتیوشا بەر گوندەکە کەوتن. هەروەها گوندی سۆخانەکیش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر بۆردومان کرا.
هـ . ب